محەمەد ئەمین - نوێنەری جوتیارانی سەرگەڕان. وێنە:964
نامەیەک بۆ سودانی و سەرۆک کۆمار
لەبارەی جوتیارە کوردەکەوە: بەزەیمان ناوێت، بەڵام ئەم ستەمە قبوڵ ناکەین
964+
ژووری هەواڵ
نامەیەکی دوورو درێژ لەسەر جوتیارە کوردەکە بۆ سەرۆک کۆمارو سەرۆکی پەرلەمان و سەرۆک وەزیرانی عێراق نووسراوە، نامەنووسەکان لەو ”زوڵم و ستەمە” توڕەن کە بەرامبەر جوتیارە کوردەکەی کەرکوک دەکرێت.
نامەکە ئیمزای 116 کەسی لەسەرە، پەرلەمانتارو ئەکادیمی و میدیاوانی کوردن، لەسەر دۆسێی محەمەد ئەمین جوتیارە کوردەکەی شناغە نووسیویانە، دوای ئەوەی کە هەواڵ هات فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەکانی کەرکوک بڕیاری داوە رێکاری یاسایی بەرامبەر بگرێتە بەر.
رۆژی 17ی شوبات چەند جوتیارێکی کورد چوونەتەوە سەر زەوی و زارەکانیان لە گوندی شناغەی سەرگەڕان، سوپای عێراقی بەهامەر دەوری دان وتیان نابێ زەوییەکان بکێڵن، جوتیارەکانیش وتیان لە پەرلەمانەوە یاسا دەرچووە زەوییەکان گەڕاوەتەوە بۆ خاوەنەکانیان، لەم بێنەو بەردەیەدا محەمەد ئەمین چووە سەر تراکتۆرەکەی، بەڵام سەربازێک پڕی دایە ملپێچەکەیی و رایکێشا، وێنەکەی ئەو پەلامارە دەنگدانەوەی زۆری لێ کەوتەوە.
هەرچەند جوتیارەکە چوو لە دادگای دووبز شکاتی لە سەربازەکە کرد، بەڵام لەولاوە فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەکانی کەرکوکیش سکاڵای لەسەر جوتیارەکە کردووەو وتویەتی بێ یاسایی کردووە.
ئەوانەی ئێستا نامەکەیان نوسیوە دەڵێن “بڕیاری دادگاییکردنی هاوڵاتییەک بەهۆی داوای جێبەجێکردنی یاسایەک کە لەلایەن پەرلەمانەوە دەرچوەو بەهۆی روووبەڕووبونەوەی، لەرێگەی مەدەنیو یاساییەوە، میراتێکی دورو درێژی نادادپەروەریه لهعێراقدا، تەنیا دەتوانین وەک بڕیارێکی سیاسی كه بهرگى یاسایی بهبهردا كراوه لێى تێبگەین، نەک وەک جێبەجێکردنی دادپەروەرانەو بنەمای دادپەروەری”.
دەشڵێن: ئهوهى ئهمڕۆ دژ به محهمهد ئهمین دهكرێت، درێژەپێدەری عهقڵیهتێكى كۆنە كه ههموو داواكاریهكانى كورد وهك ههڕهشه دهبینێت”.