دیمەنێکی مۆنمێنتی هەڵەبجە....وێنە؛ dinotruck.com
رەزامەندی درا
حکومەت سێ ملیار دینار بۆ ئاوەڕۆی سندوقی لە هەڵەبجە خەرجدەکات
964+
ژووری هەواڵ
ئەنجوومەنی وەزیرانی حكومەتی هەرێمی كوردستان رەزامەندی دەربڕی بۆ جێبەجێکردنی پڕۆژەی دروستكردنی ئاوەڕۆی سندوقی لە پارێزگای هەڵەبجە.
ئەمڕۆ سێشەممە 13.5.2025، پارێزگای هەڵەبجە نوسراوی رەزامەندی حکومەتی بۆ دروستکردنی زێرابی سندوقی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، پرۆژەکە بە گوژمەی زیاتر لە سێ ملیار دینار جێبەجێدەکرێت.
لە نوسراوەکەی ئەنجوومەنی وەزیراندا هاتووە، بەمەبەستی رێگریكردن لە دووبارەبونەوەی لافاو و کارەساتی نەخوازراو لە پارێزگای هەڵەبجە، رەزامەندی درا بە خەرجکردنی زیاتر لە سێ ملیار دینار بەشێوەی نەختینە و قۆناغ بۆ دروستکردنی ئاوەڕۆی سندوقی.
پرۆژەکە لە گەڕەکی ئەندازیارانی پارێزگاکە، لەسەر بودجەی وەبەرهێنانی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار جێبەجێدەکرێت.