"زۆربەیان نیازیان هەیە بچنە ئەڵمانیا"

چوونی کۆچبەران بەرەو دوورگەکانی یۆنان رووی لەزیادبوون کردووە

964+

شۆڕش قادری

چوونی کۆچبەران بەرەو دوورگەکانی یۆنان لەڕێی دەریاوە رووی لەزیادبوون کردووە کە زۆربەیان بەنیازن لەوێوە خۆیان بگەیەننە ئەڵمانیا.

ماردین حەمید بەرپرسی راگەیاندنی دەزگای لوتکە بۆ کاروباری پەنابەران بە 964ـی وت، “بەپێی بەدواداچوونەکانمان، لە سەرەتای ئەمساڵەوە تا ئەمڕۆ، 53 بەلەمی کۆچبەران لە لیبیاوە گەیشتوونەتە کەنارەکانی دوورگەی کریتی یۆنان، لەکاتێکدا تەواوی ساڵی رابردوو 63 بەلەم بووە”.

“زانیاریمان هەیە، ژمارەیەکی زۆر لە کۆچبەران بە نایاسایی گەیشتوونەتە دوورگەکانی یۆنان و لە 24 کاتژمێری رابردووشدا 325 کۆچبەر لە باشووری دوورگەی کریت رزگارکراون، کە بە بەلەم گەیشتوونەتە ئەو وڵاتە”، ماردین حەمید وای وت.

ئاماژەی بەوەش کرد، لە سەرەتای مانگی ئایاردا دوو هەزار و 881 کەس لە باکووری ئەفریقاوە گەیشتوونەتە ئەو دوورگەیە، نزیکەی 40 کۆچبەریش گەیشتوونەتە دوورگەی کاسۆس لە رۆژهەڵاتی کریت کە هاوڵاتی کوردستان و عێراقیشیان تێدایە.

ماردین حەمید وتیشی، پاسەوانی کەناراوەکانی یۆنان شەش کەسیان بە تۆمەتی لێخوڕین و بەڕێوەبردنی بەلەمەکان دەستگیر کردووە  و زۆربەی ئەو کۆچبەرانەشی گەیشتوونەتە یۆنان، پلانیان هەیە بەردەوام بن لە گەشتەکەیان و بەرەو ئەڵمانیا دەڕۆن.

کۆچبەرە کوردەکانی ئاوەکانی یۆنان رزگار کران

کۆچبەرە کوردەکانی ئاوەکانی یۆنان رزگار کران

کۆچبەری کورد لە ئاوی نێوان یۆنان گیریان خواردووە و هۆش...

کۆچبەری کورد لە ئاوی نێوان یۆنان گیریان خواردووە و هۆشداریی دەدرێتە زێڕەنگەرەكان