كۆنتڕۆڵ كرا

ئاگر لە دەروازەی نێودەوڵەتیی مونزرییە كەوتەوە

+964

ئەرسەلان عەبدوڵا

ئاگرێك لە گۆڕەپانی دەروازەی سنووری مونزرییە لە نێوان خانەقین و ئێران كەوتەوە، بەڵام كۆنتڕۆڵ كرا و زیانی گیانیشی نەبووە.

ئەلموندیریە لەگەڵ ئێران، لە جەرگەی خانەقین لە ڕۆژهەڵاتی دیالە کەوتەوە. تیمەکانی بەرگری شارستانی تا ئێستا هۆکاری ئاگرکەوتنەوەکەیان دیاری نەکردووە، بەڵام ئاماژەیان بەوە کردووە کە بڵێسەی ئاگرەکە دار و چیمەنی داگیرساندووە و بەهۆی بایەوە بڵاوبووەتەوە. ئاگرەکە بەبێ هیچ زیانێکی مرۆیی و ماددی کۆنترۆڵکرا.

سەرچاوەیەکی بەرگری شارستانیی دیالە بە تۆڕی 964ی راگەیاند، ئاگر لە دەروازەی سنووری مونزرییە لە قەزای خانەقین لە رۆژهەڵاتی پارێزگای دیالە كەوتەوە، كە دەروازەیە بۆ ئێران.

ئاماژەی بەوەش كرد، ئاگرەکە لە دار و چیمەنی نزیک گۆڕەپانی دەروازەكە کەوتووەتەوە و بەبێ هیچ زیانێکی گیانی و ماددی کۆنتڕۆڵ کراوە.

“هێشتا بەرگریی شارستانی هۆکارەکەی دیاریی نەكردووە، بەڵام ئاگرەكە بەهۆی بوونی بایەكی بەهێز زیاتر تەشەنەی كرد پێش ئەوەی كۆنتڕۆڵ بكرێت، كۆنتڕۆڵكردنەوەش بە خێرایی كرا”، سەرچاوەكە وای وت.

ئاشكراشی كرد، تیمەکانی بەڵگەی تاوان خەریكی لێکۆڵینەوەن و رێوشوێنی پێویست دەگرنەبەر.

رێگای نێودەوڵەتی ئێران – عێراق نۆژەن دەکرێتەوە

رێگای نێودەوڵەتی ئێران – عێراق نۆژەن دەکرێتەوە