ناوى لە داتابەیسێک تۆمار کرا

زانکۆى گەرمیان بەرەو پێگەیەکى جیهانى دەچێت

964+

میلاد جەلال_گەرمیان

زانکۆى گەرمیان بۆ یەکەمجار ناوی لە داتابەیسی”وێب ئۆف ساینس”ـی سەر بە دەزگای کلاریڤەیت تۆمار دەکرێت، مامۆستایەکی زانکۆکەش دەڵێت: ئەمە دەستکەوتێکی گەورەیە بۆ مامۆستایان و توێژەرانی زانکۆکە.

دکتۆر محەمەد یوسف، سەرۆکی بەشی تەکنەلۆجیا و زانیاری زانکۆی گەرمیان بە 964ـى وت،”زانکۆی گەرمیان تا ئێستا 473 توێژینەوەی لەو داتابەیسە تۆمار کردووە، توێژەرەکانمان زیاتر لە ھەشت ھەزار بابەتیان لەو داتابەیسە بڵاوکردوتەوە”.

“ئەم تۆمارکردنە قۆناغێکی نوێیە بۆ زانکۆکە، ھەنگاو بەرەو ریزبەندی جیھانییە ئاست بەرزەکان دەنێین بۆئەوەی بچینە ئاستی زانکۆ جیھانیەکان”، محەمەد یوسف وای وت.

ئاماژەی بەوەشکرد، ھەرچەند زانکۆی گەرمیان لەلایەن خوێندنی باڵای عێراق دانیپێدا نەنراوە، بەڵام زانکۆکە ساڵی پار و ئەمساڵیش بەپێی ریزبەندی سیماگۆ یەکەمی سەر ئاستی زانکۆکانی کوردستان بووە.

Web of Science داتابەیسێکی جیهانییە و سەر بە دەزگای کلاریڤەیتە، ئەو داتابەیسە گۆڤارە زانستییە ئاست بەرزەکان لەخۆ، لەسەر ئاستی جیهان هەڵسەنگاندن بۆ توێژەران و دامەزراوەکان و گۆڤارە زانستییەکان دەکات.

ئەم داتابەیسە ملیۆنەها توێژینەوەی زانستی لە سەرتاسەری جیهان لە پسپۆڕییە جیاوازەکان، لەخۆدەگرێت.

پێداچوونەوە: وریا فەتاح

خوێندکارانى زانکۆى گەرمیان 14 پرد دروست دەکەن

خوێندکارانى زانکۆى گەرمیان 14 پرد دروست دەکەن