CNN TURK ئاشکراى دەکات

پەکەکە لە کوێ و چۆن چەکەکانى دادەنێت

964+

وریا فەتاح

دواى ئەوەى پەکەکە بڕیاریدا خەباتى چەکدارى کۆتایى پێبهێنێت و چەک دابنێت، CNN TURK شوێنى دانانى چەکەکان و هەنگاوەکانى داهاتوو ئاشکرا دەکات.

بەپێى هەواڵێکى CNN TURK، پەکەکە بە سێ قۆناغ و بەسەرپەرشتى چاودێرانى نێودەوڵەتى و نەتەوە یەکگرتوەکان، چەکەکانیان رادەست دەکەن.

وەک باسکراوە، لە ئامێدى و کانیماسى سەر بە پارێزگاى دهۆک و کۆیە و رانیە و سەیدسادق، پەکەکە چەکەکانیان رادەست دەکەن.

دواى زیاتر لە چوار دەیە لە خەباتى چەکدارى، سەرەنجام رۆژانى 5 بۆ 7ـى مانگى ئایارى 2025، پەکەکە کۆنگرەى 12ـى نائاسایى خۆى بەست و لە رۆژى 12.5.2025 دەرەنجامەکانى کۆنگرەى ئاشکراکرج و بڕیاریدا خۆى هەڵبوەشێنێتەوە و چەک دابنێت.

پە*کە*کە خۆى هەڵوەشاندەوە و کۆتایى بە خەباتى چەک هێنا

پە*کە*کە خۆى هەڵوەشاندەوە و کۆتایى بە خەباتى چەک هێنا