سەرۆک کۆماری تورکیا ئەردۆغان
یەکەم کاردانەوە
پارتەکەى ئەردۆغان: هەڵوەشانەوەى پەکەکە قۆناغێکى گرنگە
964+
وریا فەتاح
دواى بڕیارى خۆهەڵوەشاندنەوە و دانانى چەک لەلایەن پەکەکەوە، پارتەکەى ئەردۆغان یەکەم کاردانەوەى راگەیاند و دەڵێت: هەڵوەشاندنەوەى پەکەکە خاڵێکى گەورەیە بۆ گۆڕانکارى.
عومەر چەلیک وتەبێژى پارتى داد و گەشەپێدان کە ئەردۆغان سەرۆکایەتى دەکات، رایگەیاند: بڕیارى پەکەکە بۆ خۆهەڵوەشاندنەوە و وازهێنان لە چەک، هەنگاوێکى گرنگە بۆ گۆڕانکارى و تورکیایەکى “بێ تیرۆر”.
“ئیرادەی سیاسی باڵای سەرۆکەکەمان بۆ “تورکیایەکی بێ تیرۆر” و رێبازە هەمەلایەنەروونەکەی بۆ سیاسیەتى دەوڵەت، هەروەها هەڵوێست و رێنماییەکانى دەوڵەت باخجەلى بۆ بەهێزکردنى بەرەى ناوخۆ پێکهێنانى گفتوگۆیەکى بەرهەمدارانە، هەنگاوێکی گرنگە لە رووی ئامانجی “تورکیایەکی بێ تیرۆر” و دەرگای سەردەمێکی نوێ دەکاتەوە”، عومەر چەلیک وا دەڵێت.
جەختیش دەکاتەوە کە بڕیارەکەى پەکەکە دەبێت بە هەموو رەهەندەکانی جێبەجێ بکرێت کە خۆى دەبینێتەوە لە خۆهەڵوەشاندنەوە و رادەستکردنەوەى چەک و هەڵوەشاندنەوەى پارت و پێکهاتە نایاساییەکان.
پە*کە*کە خۆى هەڵوەشاندەوە و کۆتایى بە خەباتى چەک هێنا
زانیارى زیاتر دێت…