لە دەریاچەی دوکان
راوەماسی قەدەغەیە و 10 تۆڕیش دەستیان بەسەردا گیرا
964+
توانا نەقی
سەرەڕای قەوەرزی قەدەگەی راوەماسی رۆژ نییە لە دەریاچە و رووبارەکان دەست بەسەر تۆڕی ماسیدا نەگیرێت کە بە قسەی پۆلیسی ژینگە لەلایەن سەرپێچیکارانەوە دادەنرێت.
ئەمڕۆ دووشەممە، پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی بڵاویکردەوە، لە دەریاچەی دووکان لەلایەن مەفرەزەکانی پۆلیسی ژینگەی بنگردەوە توانراوە دەستبگرن بەسەر چەندین تۆڕ و ماسی زیندودا کە بە نایاسایی دانراون و راوکراون.
دەشڵێت، لە سنووری گوندی مەمەنداوا و بەردەقوچ 10 تۆڕی ماسی گرتن هەڵبگرنەوە کەلەلایەن سەرپێچیکاران دانرابوون هەروەها چەند ماسیەکی زیندوو دووبارە لەتۆڕەکان لێکرانەوە و گەڕێندرانەوە بۆ ناو دەریاچەکە.
بەبڕیاری وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوە ئاوییەکانی هەرێم لە 20.3.2025 تاوەکو 20.6.2025 لە سەرجەم رووبار و چەم و دەریاچەکان قەدەگەی راوەماسییە.