خۆى هەڵوەشاندەوە
پە*کە*کە خۆى هەڵوەشاندەوە و کۆتایى بە خەباتى چەک هێنا
964+
وریا فەتاح
پەکەکە دەرەنجامەکانى کۆنگرەی 12ـەمینی خۆی ئاشکرا کرد، هەڵوەشاندنەوەی خۆی راگەیاند و تێکۆشانی چەکداری و هەموو ئەو کارانەی بەناوی پەکەکەوە ئەنجام دەدرێن کۆتایی پێهێنا.
هەر لە کۆنگرەکەدا، پەکەکە گیانبەخشینى دوو سەرکردەى بە ناوەکانى عەلی حەیدەر قەیتان و رەزا ئاڵتوونی لە کۆنگرەدا راگەیاند.
وەک باسکراوە، کۆنگرەی 12ـی پەکەکە کە بە بەشداری 232 نوێنەر بەڕێوەچووە.
جەختیش لەوەکراوەتەوە کە خەباتی پەکەکە سیاسەتی نکۆڵی و لەناوبردنی سەر گەلەکەمانی تێکشکاند، کێشەی کوردی گەیاندە ئاستی چارەسەرکردن لە رێگای سیاسەتی دیموکراتییەوە، و بەم شێوەیە پەکەکە ئەرکی مێژوویی خۆی تەواو کرد.
روونیشى کردووەتەوە، لەسەر ئەم بنەمایە، کۆنگرەی 12ی پەکەکە بڕیاری هەڵوەشاندنەوەی پێکهاتەی رێکخراوەیی پەکەکە و کۆتاییهێنان بە شێوازی خەباتی چەکداری دا.
“پرۆسەیکە لەلایەن رێبەر ئاپۆوە بەڕێوە دەبرێت، و بەم جۆرە کۆتایی بە چالاکییەکانی لە ژێر ناوی پەکەکە هێنا”، پەکەکە وا دەڵێت.
رۆژى 27.2.2025، دواى دوو بۆ سێ جار لە سەردانى شاندى ئیمڕاڵى بۆ لاى ئۆجەلان و گفتوگۆکردنى پڕۆسەى ئاشتى، ئۆجەلان پەیامێکى بڵاوکردەوە و شاندى دەم پارتى لە کۆنگرەیەکى رۆژنامەوانى پەیامەکەیان بۆ رایگشتى خوێندەوە.
گرنگترین بڕگەکانى پەیامەکەى ئۆجەلان:
– دەبێت پەکەکە چەک دابنێت و بە کۆنگرە خۆى هەڵبوەشێنێتەوە.
– پێویستە پەکەکە گوێڕایەڵى بانگەوازەکەى من بێت و ئەو بەرپرسیارێتییە هەڵدەگرم.
– پێویستە کورد و تورک بۆ مانەوە پێکەوە بژین.
– پێویستە تورکیا بەرەو دیموکرایى بڕوات و ئەو رێگەیە بگرێتەبەر.
– من عەبدوڵا ئۆجەلانم.