سنووری هەولێر

دووسایدی خەبات فراوان دەكرێ و رێگایەكیش بۆ گوندی گاینجى گەورە دروست دەكرێت

964+

ئەرسەلان عەبدوڵا

رێگەیەكی سەرەكی بۆ گوندی گاینجی گەورە لە سنووری هەولێر دروست دەكرێت، لەگەڵ چەند خزمەتگوزارییەكی دیكە.

راگەیاندنی پارێزگای هەولێر ئەمڕۆ یەكشەممە 11.5.2025 بڵاویكردەوە، لە گوندى گاینجى گەورە پڕۆژەی دروستکردنی رێگای سەرەکیى گوندەکە دەستیپێكرد، بڕی 452 هەزار و 500 دۆلار بۆ تەرخان كراوە، كە رێگاكە سێ کیلۆمەتر و پانییەكەشی پێنج كیلۆمەترە.

ئاماژەیان بەوەش كردووە، جگە لە رێگاكە، دوو قەنتەرەی سندوقی ( 3 ×3 ) مەترى و کۆنکریتی شیش و دار و یەك قەنتەرەی بۆڕی کۆنکریتی و ( 45 ) مەتر جۆگەی ئاوبەری کۆنکریتی بە پانی یەك مەتر هەر لەو گوندە دروست دەكرێت.

لە راگەیاندراوێكی دیكەشدا، پارێزگای هەولێر ئەوەی خستەڕوو، کارکردن لە پڕۆژەى نوژەنکردنەوەی رێگای هەولێر – خەبات، بەردەوامە و بە قسەی پارێزگا، رێگایەکى ستراتیژى گرنگ و بازرگانییە و پارێزگاى هەولێر بە هەردوو پارێزگاى دهۆک و موسڵ دەبەستێتەوە بەردەوامە.

ئەوەشیان باس كردووە، بە نزیکەى پێنج ملیار دینار دەست بە جێبەجیکردنى پڕۆژەکە کراوە و لە گەڵ نۆژەنکردنەوەى رێگاکەش، سایدى هاتنەوە لە خەبات بۆ هەولێر وەک سایدى چوون بۆ قەزای خەبات فراوان دەکرێت، کە پێشتر بەهۆى تەسکىی رێگاکە زۆر جار گرفتى بۆ هاتوچۆى هاوڵاتیان دروست دەکرد و رووداوى نەخوازراویشى لێدەکەوتەوە.

90٪ـی کارەکانی پڕۆژەی فریاگوزاری خێرای ئاوی هەولێر تەو...

90٪ـی کارەکانی پڕۆژەی فریاگوزاری خێرای ئاوی هەولێر تەواو بووە