داھێنانی خوێندکارێکی کەلارییە

لە رێگەی ئامێرێکەوە بزانە کێ رۆیشتووەتە ژووری منداڵەکەت

964+
میلاد جەلال – گەرمیان

خوێندکارێکی په‌یمانگا له‌ کەلار، ئامێرێكی بۆ دایك و باوكان دروستكردووه‌ بۆ سه‌لامه‌تى منداڵه‌كانیان به‌كاربهێنن، كه‌ ده‌توانن لە رێگەیەوە بزانن کێ ده‌چێتە ژووری منداڵەکەیان، یاخود هه‌ر زانیارییه‌كى له‌و ژووره‌ بوێت بۆى ده‌نێرێت.
ئامێره‌كه‌ له‌ فێستیڤاڵی خوێندکارانی پەیمانگای قەڵا به‌ناوى زانست و ھونەر لە کەلار نماییشكرا، عەلی ناسیح، خوێندکاری قۆناغی پێنجە لە بەشی کۆمپیوتەر دروستیكردووه‌.
عه‌لى بە 964ـى وت، ئامێرەکە لە ژوری منداڵەکە دادەنرێت و بە ئینتەرنێت کار دەکات، ھەرکەس بچێتە ژوری منداڵەکە لە رێگەی تێلیگرامەوە وێنەی ئەو کەسە دەگرێت و دەنێرێت بۆ مۆبایلی دایک و باوکەکەی.
زتیشی “جگە لە وێنەگرتن، پلەی گەرمی ژورەکە دەپێوێت ئەگەر ژورەکە گەرم بوو ئەوا ھەر لە رێگەی تێلیگرامەکەوە فەرمانی پێدەکەیت کە پانکەی ژورەکە داگیرسێنێت و ده‌تاونێت گڵۆپی ژورەکەش دابگیرسێنیت”.
به‌قسه‌ى ئه‌م خوێندكاره‌، ئامێرەكه‌ دەتوانرێت لەھەموو جێگایەک دابنرێت نەک تەنھا ژوورێکی بچوک و ده‌شڵێت “دەتوانم بۆ خەڵکی دروستى بکەم بەپێی خواستی خۆیان”.
پێداچوونه‌وه‌: فه‌رهاد حه‌سه‌ن

ئامێرێکی تایبەت بە پشکنینی ماددەی هۆشبەر لە گەرمیان دا...

ئامێرێکی تایبەت بە پشکنینی ماددەی هۆشبەر لە گەرمیان دانرا

لەسەر هەڵگرتنی ئامێری دۆزینەوەی پارچەی شوێنەوار دوو ک...

لەسەر هەڵگرتنی ئامێری دۆزینەوەی پارچەی شوێنەوار دوو کەس دەستگیر کران

ئامێری شکانی بەردی گورچیلە گەیەنرایە نەخۆشخانەی زاخۆ

ئامێری شکانی بەردی گورچیلە گەیەنرایە نەخۆشخانەی زاخۆ