دیمەنێکی بەغداى پایتەختى عێراق - وێنە: ئاژانسى دەنگوباسى عێراق
لوتکەی عەرەبی بەڕێوەدەچێت
چەند رۆژێک پشوو لە بەغدای پایتەخت راگەیەنرا
964+
شۆڕش قادری
لەکاتی بەڕێوەچوونی لوتکەی عەرەبی لە بەغدا، لە 15ـی ئەم مانگەوە تا 18ـی مانگ لە سەرجەم دامودەزگا حکومییەکانی پایتەخت، جگە لە وەزارەتی پەروەردە، پشوو دەبێت.
ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بڕیاریدا پشووی فەرمی بۆ سەرجەم فەرمانگە حکومییەکان لە بەغدا رابگەیەنێت، کە لە رۆژی پێنجشەممە 15ـی ئایار دەستپێدەکات و رۆژی دووشەممە کۆتایی دێت، پشووەکە هاوکاتە لەگەڵ بەڕێوەچوونی لوتکەی عەرەبی کە بڕیارە 17ـی ئەم مانگە دەستپێبکات، بەڵام پشووەکە وەزارەتی پەروەردە و بەش و لقەکانی ناگرێتەوە.
بەڕێوەچوونی لوتکەی عەرەبی لە بەغدا لەکاتێکدایە کە بەشداری ئەحمەد شەرع سەرۆک کۆمارى راگوزەرى سوریا لە لوتکەکە مشتومڕی زۆری بەدوای خۆیدا هێناوە، دوای ئەوەی چەند رۆژ لەمەوبەر ئەحمەد فەكاكی وەزیری رۆشنبیری عێراق چووە دیمەشق و بانگهێشتنامەی پێشكەشی ئەحمەد شەرع كرد، بۆ بەشداریكردن لە لوتكەکە، بەشێك لە لایەنە شیعەكانی عێراق دەڵێن، رازیی نین ئەحمەد شەرع بێتە بەغدا.