دیمەنێکی تەقاندنەوەی ژمارەیەک مین و تەقەمەنی لە سۆران تەقێنرانەوە و لەناوبران - وێنە: بەڕێوەبەرایەتی گشتی کاروباری مینی هەولێر
سبەینێ گوێتان لە تەقینەوە بوو دڵتان هیچ نەکات
دانیشتوانى قەزایەک و دوو ناحیەى باڵەکایەتى ئاگادار دەکرێنەوە
964+
وریا فەتاح
بەڕێوەبەرایەتی گشتی کاروباری مینى هەولێر، ئاگادارى دانیشتوانى قەزاى چۆمان و هەردوو ناحیەى گەڵاڵە و سمیلان دەکاتەوە کە سبەینێ گوێیان لە دەنگى تەقینەوە بوو، دڵیان هیچ نەکات.
وەک بەڕێوەبەرایەتییەکە باسى دەکات، سبەینێ دووشەممە کاتژمێر 10 بۆ 11ـى پێش نیوەڕۆ، لە چالاکیەکی لەناوبردنی بە کۆمەڵ، هەڵدەستن بە لەناوبردنی ژمارەیەک مین لە بەرزاییەکانی چیای بەردەبووک، بەم هۆیەوە دەنگی تەقینەوەکە بەرز دەبێت.
داواش دەکات، هاوڵاتیان بەهیچ مەبەستێکی گەشتیاری و گیای بەهارە لەو ناوچەیە نزیک نەبنەوە و لـەکــاتــی بـیـسـتــنـی دەنگی بەهــێــزی تەقەمەنیەکان نــیــگەران نەبن.