دیمه‌نێكی پێشترى ده‌ستگیركردنى سواڵكه‌ره‌كان له پارێزگاى دهۆك... وێنه: پۆلیسی دهۆك
"مەگەر شایستە بێت"
لیژنەی فەتوای هەرێم: هاوکاریکردنی دەرۆزەکەر نادروستە
964+
ژووری هەواڵ
لیژنەی فەتوای هەرێم فەتوایەکی نوێی دەرکرد و دەڵێت، هاوكاریكردنی دەرۆزەکەر، بەتایبەت منداڵان، ئەگەر شایستەی یارمەتی نەبن نادروسته و هاوكاریكردنیان ده‌بێته مایه‌ی هاندانیان له‌سه‌ر ئه‌و كاره به‌ده.
لە فەتوا نوێیەکەدا هاتووە، كاری ده‌رۆزه‌كردن له شه‌رعدا حه‌رامه و نادروسته، مه‌گه‌ر بۆ كه‌سێك كه به ته‌واوی پێویست بێت و هیچ سه‌رچاوه‌یه‌كی داهاتی نه‌بێت و له راستیدا هه‌ژارو نه‌دار بێت.
ئاماژە بەوەشکراوە، هاوكاریكردنی ئه‌و جۆره ده‌رۆزه‌كه‌رانه به پاره‌ی زه‌كات، یان به پاره‌ی خێر نادروسته، چونكه نازاندرێت به دڵنیایی كه ئایا شایستەن یاخود نا، به تایبه‌ت منداڵان به‌هیچ شێوه‌یه‌ك نابێت هاوكاری بكرێن، به‌ڵكو پێویسته ئامۆژگاری بكرێن، چونكه هاوكاریكردنیان ده‌بێته مایه‌ی هاندانیان له‌سه‌ر ئه‌و كاره به‌ده.
لیژنەکە داواش دەکات، “مسوڵمانان زه‌كات و خێری خۆیان بده‌ن به چینی هه‌ژار و هاوكارییه‌كانیشیان بده‌ن به كه‌سانێكی شایسته‌ی ره‌وشت به‌رز كه شه‌رم ده‌كه‌ن ده‌رۆزه بكه‌ن”.