تاوه‌كو سێ مه‌تر به‌فری لێماوه
“بێرمه‌سارد” به‌سته‌ڵه‌كه‌كه‌ى هه‌رێمى كوردستان به‌فری لێنابڕێت
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
له هه‌رێمی كوردستان ژماره‌یه‌كی زۆر كوێستان هه‌ن زۆربه‌یان كه‌وتوونه‌ته ناوچه سنوورییه‌كان، به‌ڵام یه‌كێك له‌وانه به‌رده‌وام به‌فرى لێده‌مێنێت، به‌پێی نوێترین زانیاریش له ئێستادا ئه‌م كوێستانه تاوه‌كو سێ مه‌تر به‌فرى لێماوه.
كوێستانه‌كه ناوى بێرمەسارده، له دەڤەری برادۆست كه هۆرنێ بارەکیانیشی پێده‌ڵێن و له سنوروى قه‌زاى سیده‌كانه له ئیدارەی سەربەخۆی سۆران.
سۆزدار ئه‌حمه‌د، ژینگه‌پارێزێكی گه‌ڕۆكى سنوورى هه‌ریره ئه‌مجاره رووى له‌و كوێستانه‌ى برادۆست كردووه دیمه‌نى جۆراوجۆرى ئه‌م كوێستانه‌ى بۆ 964 ناردووه كه ده‌رده‌كه‌وێت هێشتا به‌فرێكی زۆرى لێماوه.
سۆزدار ده‌ڵێت، بێرمه‌سارد یه‌كێكه له‌و كوێستانانه‌ى كه به‌ئاسانى به‌فرى لێ ته‌واو نابێت و ئه‌وه‌ى ئه‌میش له‌م گه‌شته‌ى بینیویه‌تى له به‌شێكی كوێستانه‌كه له 30 سانتیمه‌تر تاوه‌كو سێ مه‌تر به‌فرى لێماوه.
بوون و مانه‌وه‌ى به‌فر له‌م كوێستانه‌ى هه‌رێمی كوردستان له كاتێكدایه كه پله‌كانى گه‌رم له ته‌واوى ناوچه‌كانى هه‌رێمى كوردستان له به‌رزبوونه‌وه‌دا نزمترین پله له 24 پلەی سیلیزیه له حاجی ئۆمەران و 39 پلەی سیلیزیش له ئیداره‌ى گەرمیان.