ئیسماعیل خورماڵی
رێک بە زمانی شیعر قسەکانی دەکات و بەڵێنی کۆڕێکیشی داوە
964+
ئەمەل ناجی
ئیسماعیل خورماڵی شاعیر لە رێی مایکی 964ەوە باسی هۆکاری دوورکەوتنەوەی لە میدیا و سۆشیاڵ میدیا دەکات و بەڵێن بە گوێگرانی دەدات کە لەماوەیەکی کەمدا بەرهەمی نوێ و کۆڕی شعریشی دەبێت.
لەلای حەوزێک و لەناو کۆمەڵێک دار هەنجیر و هەڵوژەدا ئیسماعیل قسەکانی وەک هۆنراوە هۆندەوە و باسی بێدەنگیەکەیی و نوسینەکانی دەکات.
ئەو دەڵێت، شیعر هەر تەنیا ریزکردنی کۆمەلیک قسە نییە دەبێت لەگەڵ سەردەم و مەعاناتی خەڵک و ژینگەکە بگونجێت.
ئیسماعلی خورمالی بەڵێنی دا کە کۆمەڵێک بەرهەم لە رێگەی 964ـەوە بڵاوبکاتەوە و بەم نزیکانەش ئێوارەیەکی کۆڕی شیعری بۆ گوێگرانی ساز بکات.
پێداچوونەوە: توانا نەقی