ماددەی هۆشبەر
چوار بازرگانیش دەستگیر کراون
لە سلێمانی 10 کیلۆگرام ماددەی هۆشبەر دەستی بەسەردا گیرا
964+
توانا نەقی
لەچالاکییدا لەلایەن نەهیشتنی ماددە هۆشبەرەکانەوە و لە سلێمانی 10 کیلۆگرام ماددەی هۆشبەر دەستی بەسەرداگیرا.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکانی دەزگای ئاسایشی هەرێم بڵاویکردەوە، لەسەر بنەمای ئاڵوگۆڕی زانیاری هەواڵگری ورد و بەهەماهەنگی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکانی پارێزگای هەولێر، توانرا چالاکییەکی گرنگ ئەنجام بدرێت و چواربازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیربکرێت.
دەشڵێت، هەرلەو چالاکییەدا دەستیش گیراوە بەسەر بڕی 10 کیلۆگرام ماددەی هۆشبەر لەجۆری کریستاڵ لە سلێمانی، بازرگانان بەنیازبوون ئەم ماددە هۆشبەرانە بگوازنەوە بۆ پارێزگای دهۆک.
لەئێستادا بەفەرمانی دادوەر چوار تۆمەتبار دەستگیرکراون، سێ تۆمەتباری ئێرانی و یەک تۆمەتباری دانیشتووی هەرێمی کوردستان.