"شوێنی حەوانەوەی شۆڕشگێڕان وشکی کردووە"

کەمئاوی خەریکە چەند گوندێک لە دەڤەری پشدەر چۆڵ دەکات

964+

محەمەد عەلی ـ پشدەر

دانیشتووانی گوندەکانی کەڵەکان و بناویلە، لە دەڤەری پشدەر بێئاوی تەنگی پێهەڵچنیوون، نەک تەنیا ئاویان بۆ کشتوکاڵ نییە، بەڵکو ئاوی خواردنەوەشیان نەماوە و سەرچاوەی ئاوەکەیان وشکی کردووە، وەک خۆیان دەڵێن، ئەگەر کێشەکەیان بۆ چارەسەر نەکرێت، ناچار بە چۆڵکردنی گوندەکانیان دەبن.

عەباس ئیبراهیم دانیشتووی گوندی کەڵەکان بە 964ـی وت، “پێشتر گوندەکەمان زیاتر لە 58 ماڵی تێدابوو، بەڵام ئێستا تەنیا حەوت ماڵی لێماوە کە بە کاری کشتوکاڵ و ئاژەڵدارییەوە سەرقاڵن، ئاوا بڕاوت ئەوانیش دەڕۆن و گوندەکە چۆڵ دەکەن.

“سەرچاوەی ئاوی گوندەکەمان کانییەکە کە کاتی خۆی شوێنی حەوانەوەی پێشمەرگە و شۆڕشگێران بووە، لەئێستادا وشکی کردووە و ئاوی تێدا نەماوە”، عەباس ئیبراهیم وای وت.

ئاماژەی بەوەشکرد، جگە لە سەرچاوەی ئاوەکە، لە ساڵی 1998 بیرێکی ئاویان بۆلێدراوە و لەو بیرەوە ئاو بۆ ماڵەکان راکێشراوە، بیرەکەش ئاوی زۆری تێدایە، بەڵام ماتۆڕی ئاوەکە بە گاز کار دەکات و ئەوەش کێشەی بۆ دروست کردوون، ئەگەر کارەبای نیشتمانی بۆ بیرەکە رابکێشرێت، تا ڕادەیەک کێشەکەیان چارەسەر دەبێت.

سەبارەت بەو بابەتە 964 پەیوەندی کرد بە محەمەد عەبدولڕحمان بەڕێوەبەری ناحیەی بنگرد، ئەو وتی، “با موختار و خەمخۆرانی گوندەکان بێنە لامان و کێشەکەیان باس بکەن، ئێمەش داواکاری ئەوان بەرز دەکەینەوە و لەگەڵ بەڕێوەبەری ئاوی سلێمانی قسە دەکەین، بۆ ئەوەی کێشەکەیان چارەسەر بکەین”.

پێداچوونەوە؛ شۆڕش قادری

له‌مه‌ودوا گونده‌كانى جەلکان و پیرانان له‌ پشده‌ر ئ...

له‌مه‌ودوا گونده‌كانى جەلکان و پیرانان له‌ پشده‌ر ئاو ناكڕن

بیرەئاوەکانی کشتوکاڵ و حەوزی ماسی سنووری پشدەر لە %70 کە...

بیرەئاوەکانی کشتوکاڵ و حەوزی ماسی سنووری پشدەر لە %70 کەمیان کردووە