لە سلێمانی

ماتۆڕسوارانی تەڵەبات تەرمی هاوڕێکەیان بەڕێکرد

964+
پەری ساڵح
ماتۆڕسوارێک لە سلێمانی بەهۆی رووداوێکی هاتوچۆوە گیانی لەدەستدا، بەشێک لە هاوڕێکانیشی بە ماتۆڕەکانیان کۆبوونەوە و لە دوای تەرمەکەوەوە رۆیشتن.

دوو هەفتە پێش ئێستا لە ژێر پردەکەی نزیک نەخۆشخانەی فاروق لە کاتی گەڕانەوە بەرەو گەڕەکی ئیبراهیم ئەحمەد، بەڵێن جەزای تەمەن 21 ساڵ کە یەکێکە لە ماتۆڕسوارانی کۆمپانیای گەیاندنی تەڵەبات تووشی رووداوی هاتوچۆ بوو، بە سەختی بریندار دەبێ و رەوانەی نەخۆشخانە دەکرێت.

هاوڕێیەکی کە پێشتر لە کۆمپانیای تەڵەبات کاری لەگەڵ کردووە و حەزی نەکرد ناوی بهێنین بۆ 964 وتی، سەرەتا برایە نەخۆشخانەی شار، دواتر بەهۆی سەختی برینەکەیەوە رەوانەی نەخۆشخانەی ئەنوەر شێخە کرا، بەڵام دواجار شەوی رابردوو گیانی لەدەستدا.

ماتۆڕسوارەکان دوێنێ شەو پێنجشەممە لەسەر هەینی، لە نەخۆشخانە و مزگەوتەوە دوای ئەمبۆلانس و تەرمەکەی کەوتن هەتا گۆڕستان و هاوڕێکەیان ناشت.

500 ماتۆڕسوار لە هەولێر تەرمی هاوڕێکەیان بەڕێدەکەن

500 ماتۆڕسوار لە هەولێر تەرمی هاوڕێکەیان بەڕێدەکەن