خواردنەکانیان پڕ بوو لە مێش
خواردنگەیەک لە دهۆک داخرا
964+
ژێوار خدر
لیژنەکانی بەدواداچوونی بازاڕ لە دهۆک خواردنگەیەکییان داخستووە، کە پابەندی رێنماییەکان نەبووە و بڕێکی زۆر مێش لە خواردنەکانیاندا هەبووە.
قایمقامییەتی دهۆک بڵاویکردووەتەوە، لیژنەکانیان خواردنگەیەکیان لە ناو بازاڕی دهۆک داخستووە، بەهۆی ئەوەی ژمارەیەکی زۆر مێش لەناو خواردنگەکەدا بووە، هەروەها مێشی مردووش لەناو مریشک و ساسی سپی خواردنگەکەشدا هەبووە.
دەشڵێت، جگە لەوەی خواردنگەکە داخراوە، خاوەنەکەشی رێکاری یاسایی بەرامبەر دەگیرێتە بەر بەهۆی پابەندنەبوونی بە رێنماییەکانی تەندروستییەوە.