پڕۆژەیەکە بۆ پاراستنی ژینگە و کار بۆ جێبەجێ کردنی دەکرێ

کەرکوک زبڵ و خاشاک دەگۆڕێت بۆ کارەبا

964+

ژێوار خدر

پارێزگای کەرکوک لەگەڵ کۆمپانیایەکی ئەوروپی تاوتوێی پڕۆژەیەک دەکات، کە زبڵ و خاشاک دەگۆڕێت بۆ وزەی کارەبا و نزیکن لە رێکەوتن.

سەرچاوەیەک لە نوسینگەی راگەیاندنی پارێزگاری کەرکوک بە 964ـی وت، تاوەکو ئێستا دوو دانیشتنی لەبارەی پڕۆژەکەوە کراوە لەگەڵ ئەو کۆمپانیایەی کە پڕۆژەکە جێبەجێ دەکەن، گفتوگۆکان تا ئێستا بەو ئاڕاستەیەن کە لەگەڵ کۆمپانیاکە دەگەنە رێککەوتن بۆ جێبەجێکردنی پڕۆژەکە.

وتیشی، ئەو پڕۆژەیە یەکەم پڕۆژەیە لەسەر ئاستی عێراق، هەموو داروپەردو و پاشماوەیەک دەگۆڕێت بۆ غاز بۆ بەرهەمهێنانی کارەبا.

باسی لەوەشکرد، ئەم پڕۆژەیە لە پێشینەی كارەكانی ئیدارە و تیمەکەیدایە لە دەستەبەرکردنی وزە و هەوڵدان بۆ پاککردنەوەی شارەکە و پاراستنی ژینگە لە پیسبوون و دەستەبەرکردنی سەلامەتی هاوڵاتیانی کەرکوک.

شارەوانی کەرکوک هێمای پلاستیکی بۆ شەقامێکی دادەنێت

شارەوانی کەرکوک هێمای پلاستیکی بۆ شەقامێکی دادەنێت