یاریان بە چەرخ و فۆم کردووە و پێیاندا تەقیوەتەوە

پێنج منداڵ لە کۆمەڵگەی سێبیران سووتان

964+

عەبدولعەزیز خالند – هەولێر

لە گوندی قەڵاچۆغانی سەربە کۆمەڵگەی سێبیران پێنج منداڵ، کە  یاریان بە چەرخ و فۆم کردووە و پێیاندا تەقیوە و هەر پێنجیان بریندار بوون.

سەید هاشم، کەسوکاری منداڵەکانە ئەو زانیاریانەی بە 964 راگەیاند و وتی، منداڵەکان لە ژوورەوە یاریان بە چەرخ و فۆم کردووە و پێیاندا تەقیوەتەوە و هەر پێنجیان بریندار بوون.”

وتیشی، برینی دووان لە منداڵەکان سەختە، ئێستا  لە نەخۆشخانەی ئیمێرجنسی شاری هەولێرن و چارەسەر وەردەگرن.

باسی لەوەشکرد، تەمەنی منداڵەکان لە نێوان دوو بۆ هەشت ساڵاندایە، دووانیان کچن و سێ کوڕن و خزمی یەکترن.

پێداچوونەوە: ژێوار خدر

لەنزیک کۆمەڵگەی سێبیران دەنگێكی گەورە بیسترا

لەنزیک کۆمەڵگەی سێبیران دەنگێكی گەورە بیسترا