بریکارێکی دابەشکردنی خۆراک - وێنە: بۆ 964 نێردراوە
ئەم مانگە چی دابەش دەکرێ؟
بریکارەکانی بچن بۆ خۆراکی هەولێر و پارەش بۆ ناسنامە بەرن
964+
ئەحمەد مستەفا
بریكارەكانی خۆراك، دەبێ سبەی پێنجشەمە سەردانی بەڕێوەبەرایەتی بازرگانی و كەلوپەلی خۆراكی هەولێر بكەن، بۆ وەرگرتنەوەی لیستی بریكاری خـۆراك و پێشكەشكردنی پارەی لیستی بریكاری.
ئەو بریكارانەی تا ئێستا ناسنامەی بریكارییان وەرنەگرتووەتەوە، دەبێت بڕی 16 هەزار دینار زیاتر داخلی ڤیزەكارت بكەن بۆ وەرگرتنەوەی ناسنامەی بریكاری ساڵی 2025.
ئەم مانگە: زەیت، شەكر، برنج، نیسك، لەتکە نۆک، نۆك و دۆشاوی تەماتە دابەش دەکرێ.
خۆراکی هەولێر دەڵێ، دوو مانگی رابردوو بەشێكی زۆریی هاووڵاتییان زەیتیان وەرنەگرت، ئەم مانگە گەڕاوەتەوە و وەریدەگرن.
هاوکات چەند مەرجێك بۆ بریكارەكان دیاری كراوە كە ئەمانەن:
ئەو بریكارانەی تا ئێستا ناسنامەی بریكارییان وەرنەگرتووەتەوە، بڕی 16،000 دینار زیاتر داخلی ڤیزەكارت بكەن بۆ وەرگرتنەوەی ناسنامەی بریكاری ساڵی 2025.
بۆ وەرگرتنەوەی لیستی بریكاری خۆراك و شێوازی پارەدان، دەبێ ڤیزەكارتی بانكی (جنوب ئیسلامی) هەبێت.
هەر بریكارێك پێشەكی پارە پێشكەش نەكات و لیستی بریكاری نەباتەوە، بەشەخۆراكی بۆ ناچێت.