مەرجەکان لە 964 بخوێنەوە

لە فڕۆکەخانەی هەولێر به‌ مه‌رج دۆلار ده‌فرۆشن

+964
هێرۆ مەولودی

فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولیر مەرجەکانی تایبەت بۆ ئەو کەسانە دیاریی دەکات، کە لە ناو فرۆکەخانە دۆلار ده‌کڕن.

لە راگەیاندراوێکدا، فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ بڵاویکرده‌وه‌، بۆ ئەو گەشتیارانەی  لە رێگه‌ی فڕۆکەخانەوه‌ نیازی گەشتکردنیان بۆ دەرەوەی وڵات هەیە، بڕیاردراوە بە فرۆشتنی دۆلار لە نووسینگەی ئارتی بانکی فرۆکەخانە بە هەمان نرخی بانکی ناوەندیی عێراق، بڕی پارەی دیاریكراویش بۆ هه‌ر گه‌شتیارێك 7000 دۆلاره‌.

فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر رایگەیاندووە، پێویسته‌ گەشتیار ئەم مەرجانەی تێدا هەبێ بۆ کڕینی دۆلار ؛
هەبوونی پاسپۆرت، هەبوونی تیکت، تەواوکردنی بۆردینگ،  تەمەنی سەرووی 18 ساڵ بێت.
هه‌روه‌ها ئه‌وه‌ راگه‌یاندراوه‌، هەر گەشتیارێک دەتوانێت تەنیا یەکجار لە ماوەی مانگێکدا سوود لەم بڕیارە وەربگرێت.

هاوكات له‌ راگەیاندراوەکەدا ئاماژه‌ به‌وه‌ كراوه‌، به‌ بڕیاری بانكی ناوه‌ندی، هه‌ر گه‌شتیارێك رووبكاته‌ وڵاتانی ئێران، سووریا، لوبنان و کۆریای باکوور، لە بڕیارەكه‌  سوودمەند نابن.