رووداوی هاتوچۆ
سێ هاوڵاتی لە رێگەی سەیدسادق – هەڵەبجە گیانیان لەدەست دا
+964
بڕوا مەجید – سەیدسادق
لە رووداوێکی هاتوچۆدا لەسەر رێگای سەیدسادق – هەڵەبجە، سێ هاوڵاتی گیانیان لەدەست دا.
بەرزان خالید، کارگێڕی ئێشگر لە نەخۆشخانەی گشتیی شەهید شەوکەت لەسەیدسادق، بۆ 964 وتی، “بەهۆی رووداوێکی هاتوچۆ لەسەر رێگای سەیدسادق بۆ هەڵەبجە نزیک گوندی تەپەڕەش، كە لە جۆرى وەرگەڕان بووە، تەرمی سێ کەس گەیەندرایە نەخۆشخانەکەمان، کە دوو ژن و منداڵێکی تەمەن 7 ساڵن، هەربەهۆی رووداوەکەشەوە کەسێک بە برینداری گەیشتووەتە لامان تەمەنی 30 ساڵ دەبێت و لە رەگەزی نێرە، ئەویش برینەكەی سەختە”.
بەرزان خالید، وتیشی” تەرمەکان رەوانەی پزیشکی داد دەکرێن و بریندارەکەش دوای چارەسەری پێویست دەنێرینە نەخۆشخانەی سلێمانی”.
پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا
رووداوی هاتوچۆ
رووداوێكی سەختی هاتوچۆ لە فەللوجە
13 كەس گیانیان لەدەست دا و 5یش بریندار بوون
بڕیارە جەنجاڵیی رێگای گەلی عەلی بەگ نەمێنێت
دوا شەش مانگ پردەکەی زارگەلی کرایەوە
"ئۆتۆمبێلەکەی وەرگەڕاوە"
لە رووداوێکی هاتوچۆدا رۆژنامەنووسێک لە کەرکوک گیانی لەدەستدا
"پردەکە کێشەی نییە و خەتای شۆفێرانە"