خه‌ڵكی ته‌قته‌قن و كۆرپه‌كه‌شیان سه‌لامه‌ته‌

9 ساڵ چاوه‌ڕێیان كرد ئینجا بوون به‌ دایك و باوك

964+

فه‌رهاد حه‌سه‌ن

ته‌ندروستى كۆیه‌ ده‌ڵێت، ژن و مێردێك دواى ئه‌وه‌ى نۆ ساڵ له‌ چاوه‌ڕوانى له‌دایكبوونى كۆرپه‌یه‌كیان دابوون ئه‌مڕۆ بوون به‌ دایك و باوك و كۆرپه‌كه‌شیان سه‌لامه‌ته‌.

دایک و باوکه‌كه‌ دانیشتووى قەزای تەقتەقن و ئەمڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ لە نەخۆشخانەی فێرکاری شەهید د.خالید بە یەکەم منداڵیان شاد بوون‌.

له‌دایكبوونى منداڵه‌كه‌یان له‌رێگه‌ى نەشتەرگەرییەوه‌ بووه‌ کە له‌لایه‌ن تیمێك كه‌ پێكهاتبوون له‌ دوو پزیشك و پێنج یاریده‌ده‌ر، نه‌شته‌رگه‌رى بۆ دایکەکە ئه‌نجامدراوه و سەرکەوتوو بوو و کۆرپەکەش سەلامەته‌ و باری تەندروستی دایکیشی جێگیرە.

ته‌ندروستى ده‌ڵێت، ئەو دایكه‌ لە ماوەی رابردوو سەردانی نەخۆشخانەی کردووە و لە ژێر رێنمایی و چاودێری پزیشکی پسپۆری ژنان دابووه‌ دوای نۆ ساڵ لە چاوەڕوانی خوای گەورە کۆرپەیەکی پێبەخشین.

خاتوونێك بووەتە دایك و باوكی منداڵەكانی و بە كاری دەست...

خاتوونێك بووەتە دایك و باوكی منداڵەكانی و بە كاری دەستی منداڵەکانی بەخێو دەكات

منداڵێک نەخۆشییەكی دەگمەنی هەیە و پلەی یەكەمی لە زیرەک...

منداڵێک نەخۆشییەكی دەگمەنی هەیە و پلەی یەكەمی لە زیرەکیی دەستکرد بەدەستهێنا