یەک شتیان بۆ دەرنەچوو

تەرزە جوتیارانی سۆرانی بێ بەروبووم کرد

964+

ئاکام غەفور – سۆران

ئەو تەرزەیەی ئەمڕۆ یەكشەممە ئیدارەی سۆرانی گرتەوە، هەرچی بەروبوومی کشتوکاڵییە هەڵیوەراند.

لە ماوەی مانگێکدا ئەمە دووەم جارە تەرزەی بەهێز لە سنوورەکە دەبارێت، تەرزەکەی ئەمڕۆش زیانێکی زۆری بەر رەز و باخی جوتیارانی گوندی بناویەی قەزای خەلیفان گەیاند.

سەباح حوسێن، جوتیارە و دەردە دڵی خۆی بۆ 964 کرد و وتی، ”تەرزەکە هیچی نەهێشت، هەر لە هەڵوژە، قەیسی، خۆخ، مێو و چوالە، تاکو دەگاتە شەتڵی تەماتە و پیاز، ئەوەی ساڵێکە پێیەوە خەریکین، ماندوو بووین هەمووی بە جارێک لەناوچوو.”

وەک ئەو جوتیارە باسی دەکات، ئەوان تەنیا کشتوکاڵ سەرچاوەی بژێوی ژیانیان بووە، ئەمساڵ دەست لە ئەژنۆ و دەست بەتاڵ دەبن، ئەو بەرهەمەی بە دارەکانیشەوە ماوە کەڵکی فرۆشتنی نییە و تێکچووە.

مام سەباح دەشڵێت، تەرزەکەی رابردوو گوندی بناویەی بەم شێوەیە نەگرتەوە، بەڵام ئەوەی ئەمڕۆ بەهێز و دەنک گەورە بوو، هەر دەنکێکی بە قەد هێڵکە کەوێک دەبوو.

ئەم بەهارە دوو جار بەهۆی تەرزەوە جوتیارانی ئیدارەی سۆران زەرەرمەند بوون، لە پێنجی مانگی رابردووش بەهەمان شێوە تەرزە زیانی زۆری هەبوو بۆ جوتیاران بە تایبەت لە سنوری قەزای چۆمان و رواندز، سەرماکەی مانگی رابردووش لەلایەکی دیکەوە زیانی گەیاند و گوێزی باڵەکایەتی نەهێشت.

پێداچوونەوە: ژێوار خدر

تەرزەکەی سۆران نزیکەی دوو هەزار ئۆتۆمبێلی تەرزەکوت کر...

تەرزەکەی سۆران نزیکەی دوو هەزار ئۆتۆمبێلی تەرزەکوت کرد