کۆبوونەوەی شاندی ئیمڕاڵی لەگەڵ ئەردۆغان - وێنە: سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا
پرسەنامەی ناردووە
ئەردۆغان بۆ ئۆندەری نوسیوە؛ رەنجی زۆر کێشا
964+
ئەحمەد مستەفا
ئەردۆغان بۆ کۆچی دوای سری سورەییا ئۆندە نوسیوویەتی، نیگەرانیی قووڵی هەیە وباسی لەوەکردووە، لە دڵەوە باوەڕی بەوەیە بەئامانجی “تورکیای بێ تیرۆر” بگەن کە سری سورەییا ئۆندەر لەم دواییەدا رەنجی زۆری بۆ کێشاوە.
رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆمار و سەرۆکی گشتی ئاک پارتی وتی، بۆ کۆچی دوایی پەرلەمانتاری بازنەی ئیستەنبوڵ و بریکاری سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا، سری سورەییا ئۆندەر، خوازیارم خوا لە بەڕێز ئۆندەر خۆش بێت و سەرەخۆشی ئاراستەی خێزانە خەمگینەکەی، خۆشەویستانی، دەم پارتی و پەرلەمانی تورکیا دەکەم.
ئەردۆغان لە تۆڕی ئێکس نوسیوویەتی، دواینجار لە کۆشکی کۆماری پێشوازیم لە ئۆندەر کرد و بە شێوەیەکی بەرهەمدارانە ئاڵوگۆڕی بیروڕامان لەبارەی ئەو دیدارانە کرد کە ئەنجامیان دەدا، لە دڵەوە باوەڕم بەوەیە بەئامانجی “تورکیای بێ تیرۆر” بگەین کە سری سورەییا ئۆندەر لەم دواییەدا رەنجی زۆری بۆ کێشا.
لە زاری تیمە پزیشکییەکەیەوە، میدیا ناوخۆییەکانی تورکیا ئەمڕۆ شەممە 3.5.2025 بڵاویان کردەوە، سری سورەییا ئۆندەر، ئەندامی شاندی ئیمراڵی و بریکاری سەرۆکی پەڕلەمان لە نەخۆشخانە کۆچی دوایی کردووە.
ئاژانس و میدیا ناوخۆییەکانی ئەو وڵاتە زانیارییان لە زاری سەرچاوەکانییانەوە باس کردووە، ئاژانسی ئەنادۆڵو دەڵێ، سری سورەیا ئۆندەر بەهۆی لەکارکەوتنی چەند ئەندامێکی جەستەیەوە لە 18ـیەم رۆژی چارەسەرکردنیدا، لە ئیستەنبوڵ کۆچی دوایی کردووە.
سری سورەییا ئۆندەر، پەڕلەمانتاری دەم پارتی و بریکاری سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا بوو، لەگەڵ دەستپێکردن بۆ هێنانەکایەی پڕۆسەی ئاشتی لە تورکیا، ئەندامی شاندی ئیمراڵی بوو، زوو زوو سەردانی بەرپرس و پارتەکانی دەکرد لەگەڵ هاوکارەکانی و دەچوونە ئیمڕاڵی بۆ لای عەبدوڵا ئۆجەلان، رێبەری پارتی کرێکارانی کوردستان.
رۆژی 28.4.2025، کە 13 رۆژ بوو ئۆندەر لە نەخۆشخانە بێ هۆش لە ژووری چاودێری مابوویەوە، پزیشکەکانی لە روونکردنەوەیاندا رایانگەیاند، بەداخەوە مەترسی لەسەر ژیانی تادێت زیاتر دەبێت.
وتبوویان، 13 رۆژە لە یەکەی چاودێریی چڕدا خەوێندراوە، سەرەڕای ئەوەی بە پشتبەستن بە ئامێری ECMO (ئامێری بووژاندنەوەی ترپەی دڵ) سەقامگیریی دینامیکیی خوێن دەپارێزێت، هاوکات چارەسەری وزەبەخشی بەردەوامیشی پێ دەدرێت، بەڵام بەداخەوە دۆخی هەستیاری دەمارەکانی خراپتر دەبن.