شاری هەولێر کە هۆتێل دیڤان و ناوچەی ئیمپایەر دەرکەوتووە. فۆتۆ: 964+
"گەورەترینە لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست"
گەورەترین پێشانگەی گەشتیاری لە هەولێر دەكرێتەوە
964+
محەمەد فاتیح
دوای ئەوەی پێشانگەی نێودەوڵەتیی هەولێر بۆ کتێب كارەكانی تەواو كرد و سەردانیكەرانی لە رێگەی 964وە بە نموونەیی وەسفیان كرد، له چه‌ند رۆژی داهاتوودا گه‌وره‌ترین پێشانگەی گه‌شتیاریی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست له هه‌ولێرى پایتەختی هەرێمی كوردستان ده‌كرێته‌وه.
وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار بڵاویكردەوە، رۆژی سێشه‌ممه 6.5.2025 گه‌وره‌ترین پێشانگەی گەشتیاریی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست-هەولێر (میتێكس-2025METEX) له پێشانگەی نێوده‌وڵه‌تیی هه‌ولێر له پاركی سامی عه‌بدولڕه‌حمان ده‌ستپێده‌كات و ماوه‌ی سێ رۆژ به‌رده‌وام ده‌بێت.
پێشانگەی گەشتیاریی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بۆ سێیەمین جارە لە هەولێری پایتەخت ده‌كرێته‌وه و بە گەورەترین پێشانگه‌ی گەشتیاری لەسه‌ر ئاستی عێراق و ناوچەکە دادەنرێت.
له 9.3.2025، و بە زیاتر لە یەک ملیۆن ناونیشانى جۆراوجۆر، 17ـەیەمین پێشانگای نێودەوڵەتی هەولێر بۆ کتێب له شوێنی پێشانگای نێوده‌وڵه‌تی دەستی بە كارەكانی كرد و تا 19ی مانگ بەردەوام بوو، كە تۆڕی 964 هاوبەشی میدیایی پێشانگەكە بوو.
