پیشەی گۆشتفرۆشە
وتەبێژ بۆ 964: یەکەم حاڵەتی تای خوێن بەربوونمان لە هەرێم تۆمارکرد
964+
ئەحمەد مستەفا
دكتۆر سه‌ركار سورچی، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە 964ی وت، ئه‌مڕۆ هەینی، یه‌كه‌م حاڵه‌تی نه‌خۆشی تای خوێنبه‌ربوون له هه‌رێمی كوردستان تۆماركرا.
ئەو حاڵەتەی تۆمارکراوە، هاوڵاتییه‌كی شاری كۆیه- یه، ته‌مه‌نی 42 ساڵه و پیشه‌ی گۆشتفرۆشه.
لەبارەی دۆخی توشبووەکە، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی وتی، هاوڵاتییەکە ئێستا له نه‌خۆشخانه‌یه‌كی شاری هه‌ولێر چاره‌سه‌ری پزیشكی وه‌رده‌گرێت و دۆخی ته‌ندروستی جێگیره.
نوێکردنەوە: 2:24 PM
دوای بەدواداچوون و پشکنین بۆ نەخۆشێکی گومان‌لێکراو لەماوەی دوو رۆژی رابردوودا، ئەمڕۆ هەینی دڵنیابوونەتەوە کە کەیسەکە، هەڵگری نەخۆشی تایو خوێن بەربوونە.
وتەبێژەکەی وەزارەتی تەندروستی وتی، داوا لە هاوڵاتیان دەکەین پابەندی جێبەجێکردنی رێنماییەکانی وەزارەت بن، لە کاتی نەخۆشبوونی ئاژەڵ پێویستە تیمەکانی ڤێترنەری ئاگاداربکەنەوە، یان هاوڵاتیانی بەرکەوتووانی بەخێوکردنی ئاژەڵ هەر نیشانەیەکی ناتەندروستیان هەبوو، سەردانی نەخۆشخانەکان بکەن.