حاڵەتەکان لە زیادبووندان

حاڵەتێكی نوێی تای خوێنبەربوون لە نەینەوا تۆماركرا

964+

محەمەد فاتیح

دوای گرتنەبەری چەندین رێكار بۆ بەرگرتن لە بڵاوبوونەوەی نەخۆشی تای خوێنبەربوون لە عێراق و هەرێمی كوردستان، حاڵەتێكی نوێی ئەو نەخۆشییە لە نەینەوا تۆماركرا.

ئەمڕۆ چوارشەممە 30.4.2025 فەرمانگەی تەندروستی نەینەوا  لە شاری موسڵ حاڵەتێكی نوێی نەخۆشی تای خوێنبەربوونى تۆماركرد كە ژنێكی تەمەن 48 ساڵە و دانیشتووی گەڕەكی نەهرەوانە لە قەزای موسڵ.

لە ئێستادا ئەو ژنە لە نەخۆشخانەی شیفا لە موسڵ جیاكراوەتەوە و چارەسەری پێویستی بۆ دەكرێت.

لە سەرەتای ئەمساڵەوە پێنج تووشبووی تای خوێنبەربوون لە عێراق گیانیان لەدەستداوە، کە چوار حاڵەتیان لە پارێزگای کەرکوک بووە.

ساڵی 2022 پارێزگاكانی عێراق بە تایبەتی زیقار نەخۆشی تای خوێنبەربوونیان تۆماركرد و لە ساڵی 2023 رێژەی تووشبووان گەیشتە بە سەدان كەس و بە دەیان گیان لەدەستدان، پاشان كۆنتڕۆڵكرا، بەڵام دیسانەوە ئەمساڵ دووبارە سەریهەڵداوەتەوە.

تەندروستیی رێکاری نوێ بۆ تای خوێنبەربوون دەگرێتەبەر

تەندروستیی رێکاری نوێ بۆ تای خوێنبەربوون دەگرێتەبەر