پیاوێک مێژووی شارە حەیاتەکە کۆدەکاتەوە

“ژیاننامەی هەموو شێتەکانی سلێمانیم نوسیوەتەوە”

964+
دیلان محەمەد – سلێمانی

کۆکردنەوە و بە ئەرشیفکردی وێنە مێژووییەکانی سلێمانی خەون و خولیای کامەران عومەر سەریعە، تا ئێستا زیاتر لە 2000 وێنەی لا پارێزراوە و کتێبێکی وێنەییشی تایبەت بەو شارە بڵاوکردووەتەوە، ئێستا بووەتە جێگای متمانەی بنەماڵە رەسەنەکانی ئەو شارە و بەدەستی خۆیان وێنەکانی رادەستن دەکەن، هەندێجاریش پارەشیان پێدەدات.

پەیامنێری 964 سەردانی کرد و لە نزیکەوە دەمەتەقێیەکی خۆشیان کرد دەربارەی ئەرشیفەکانی، بابەتی سەیری لاهەبوو، نمونەی دەستنوسێکی مام جەلال کە بۆ هاوکاری خەڵکی هەڵەبجە لە ساڵی 1988 نوسیویەتی، هاوکات کۆکردنەوەی پارە کۆنەکانی عێراق.

کامەران عومەر حسێن ناسراو بە کامەرانی عومەر سەریع، باوکی لە شەستەکان نەقلیاتی سەریعی لە نێوان بەغدا و سلێمانی کردووە، لە بنەماڵە دێرینەکانی سلێمانین.

پێداچوونەوەی: پەری ساڵح

ژوورێکی ماڵەکەی کردووەتە شوێنی کۆکردنەوەی ئەرشیفی ھون...

ژوورێکی ماڵەکەی کردووەتە شوێنی کۆکردنەوەی ئەرشیفی ھونەرمەندان