هەولێر

كرێكارێک لە رۆژی جەژنی خۆیان و لە کاتی کارکردندا گیانی لەدەست دا

964+

عەبدولعەزیز خالند – هەولێر

لە جەژنی کرێکاراندا و لە رۆژی پشوودا، لە گەڕەکی گوڵانی قەزای بنەسڵاوە، کرێکارێک دیوار بەسەریدا رووخا و گیانی لەدەست دا.

کرێکارەکە تەمەنی 20 ساڵە و کرێکاری تەختەودارە، لە كاتی كاركردندا بەهۆی رووخانی دیوار بەسەریدا گیانی لەدەستداوە.

ئارام نەجات، بەڕێوەبەری توێکاری لە پزیشکی دادی هەولێر بە 964ی، وت، ئێوارەی ئەمڕۆ تەرمەکە گەیشتووەتە پزیشکی دادی و تەمەنی 20 ساڵە و دانیشتووی قەزای بنەسڵاوەیە، دوای ئەنجامدانی توێکاری تەرمەکەی رادەستی خانەوادەکەی کراوەتەوە”.

964 زانیویەتی ئێستا تەرمەکەی لە مزگەوتی گەورەی بنەسڵاوەیە.

پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا

"شەش منداڵم بە کرێکاری بە خێو کردووە"