رۆژی رووناک بووە بە شەو
زریانێکی خۆڵبارین لە جزیرێ و دێرەزوور روویدا؛ منداڵێک گیانی لەدەستداوە
964+
ئەحمەد مستەفا
لە شاری حەسەکە منداڵێکی تەمەن حەوت ساڵان گیانی لەدەستدا و ژمارەیەک هاوڵاتی برینداربوون، ئەوەش بەهۆی زریانێکی خۆڵبارینی توند کە کانتۆنەکانی جزیرێ و دێرەزووری گرتووەتەوە.
زریانەکە پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنجشەممە 1.5.2025، زریانێکی تۆزاوی توند کانتۆنی جزیرێ و دێرەزووری گرتووەتەوە.
زریانەکە جوڵەی راگرت و گەشتە زەمینییەکانی نێوان شارەکانی بڕیوە.
لە گەڕەکی زیهور لە شاری حەسەکە بەهۆی زریانە سەختەوە ماڵێک داڕما و بەهۆیەوە منداڵێکی تەمەن حەوت ساڵ گیانی لەدەست دا، هەروەها ژمارەیەک هاوڵاتی بریندار بوون.
جگە لە وێرانکردنی ماڵەکان، دەیان دار شکاون و هەندێک پرد داڕماون و چەندین زیانی دیکەش بە ماڵ و ماڵ و موڵکی هاوڵاتیان کەوت.
تەلەفزیۆنی روناهی، کە چاوی کارەکانی لەسەر رۆژئاوای کوردستان ئەوەی بڵاوکردووەتەوە، بەهۆی سەختی زریانەکەوە ئۆتۆمبێلێک لە شاری حەسەکە کەوتووەتە خوارەوە، هەروەک زریانەکە بووە بەهۆی داخستنی بەشێک لە رێگاوبانەکان و جوڵەی ئۆتۆمبێلەکانی بۆ ماوەیەک راگرتووە.