ژماره‌یه‌ك له منداڵه دووانه‌كانى گونده كه‌ونه‌باك... وێنه: 964+.
كه‌متر له ساڵێك چوار دووانه له‌دایكبوونه
ژماره‌ى دووانه‌كانى گوندى كه‌ونه‌باك گه‌یشته 53 دووانه
964
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
تاوه‌كو ساڵێك له‌مه‌وبه‌ر ژماره‌ى دووانه‌كان له گوندى كه‌ونه‌باكی سنوورى قه‌زاى به‌رده‌ڕه‌ش نزیكه‌ى 50 دوانه بوو، به‌ڵام له‌م ماوه‌یه‌دا تاوه‌كو ئه‌مڕۆ له‌دایكبوونى چه‌ند دوانه‌یه‌كی دیكه زیادیان كردووه و بوونه‌ته 53 دووانه.
كه‌ونه‌باك، یه‌كێك له‌و گوندانه‌ى هه‌رێمى كوردستانه كه زۆرترین ژماره‌ى دووانه تێیدا له‌دایكبووه و به‌پێی به‌دواداچوونه‌كانى 964 یەکەمین دووانە کە خەڵکی گوندەکە بیریان بێت ساڵی 1965 بووه.
وه‌زیر مشیر، موختارى ئه‌م گونده به 964ـى وت، ئێستا ژماره‌ى دووانه‌كان له گونده‌كه‌یاندا بووه‌ته 53 دووانه.
وتیشی “به‌پێی ئه‌و لیسته‌ى كه بۆ تۆمارى له‌دایكبووان له‌لامه، له‌ماوه‌ى كه‌متر له ساڵێكدا له‌دایكبوونى ئه‌م چه‌ند دووانه‌یه زیادیان كرووه”.
پێشتر 964 سه‌ردانى ئه‌و گونده‌ى كردبوو و به‌وردى كارى له‌سه‌ر ئه‌م دووانه‌نانه كردووه و ئاشكراى كرد كه له دێر زه‌مانه‌وه بنه‌ماڵه ره‌سه‌نه‌كانى ئه‌م گونده له ناوچه‌كانى دۆڵى ئاكۆیانى سنوورى قه‌زاى رواندز كۆچیان بۆ ئه‌م گونده كردووه و ئاوه‌دانیان كردووه‌ته‌وه، هه‌ر ئه‌و خه‌ڵكه ره‌سه‌نه‌ى ئه‌م گونده‌شن كه منداڵى دوانه‌یان ده‌بێت.
له‌سه‌ر ئاستى جیهان، بەپێی ئەوەی لە کتێبی گینیسی پێوانەیدا تۆمارکراوە، گوندێکی هیندستان، له پله‌ى یه‌كه‌مدایه بۆ دووانه‌كان كه 500 دانه‌ى هه‌یه، له‌دواى ئه‌ویش گوندێکى پارێزگای ئیسماعیلیەی وڵاتى میسره، بەڵام هێشتا نەزانراوە کەونەباک لە کوێی ریزبەندییەکەدایە و ده‌بێته سێیه‌م گوندى جیهان؟