لە خانەقین
سێ ئۆتۆمبێل بەیەکیاندا و دوو کەس گیانیان لەدەستدا
964+
راژان باجەلان
رووداوێکی هاتوچۆ لەنێوان سێ ئۆتۆمبێل لە نزیک دەروازەی خانەقین روویداوە، بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکانی پەیامنێری 964 دوو کەس گیانیان لەدەستداوە
رووداوەکە بە شێویەک بووە باهەڵگرێکی تانکەر لەدەستی وەریگرتووە وپەڕیوەتەوە بۆ سایدی بەرامبەر خۆی کێشاوە بە ئۆتۆمبێلێکی جۆری کیا سپۆرتاج و پیکابێک
لە ناو کیا سپۆرتاجەکە کەسێک گیانی لەدەستداوە و لەناو پیکابەکەش ژنێک گیانی لەدەستداوە تەرمی پیاوەکەشی دوای کاتژمێرو نیوێک دەرهێنراوە و پێدەجێت ئەویش گیانی لەدەستدابێت.