ژمارەیەک خوێندکار پێشبڕکێ بۆ وەرگرتنی خەڵات دەکەن
هەشتەمین فێستیڤاڵی ئاران بۆ شیعر و چیرۆک بەڕێوەدەچێت
964+
میلاد جەلال – گەرمیان
ھەشتەمین فێستیڤاڵی ئاران بۆ شیعر و چیرۆک لە زانکۆی گەرمیان بەڕێوەدەچێت، ئەمساڵ جیاواز لە ساڵەکانی دیکە خوێندکارانی سەرجەم زانکۆکانی کوردستان بەشداریان کردووە.
مەریوان حەمەکەریم سەرپەرشتیاری فێستیڤاڵەکە بە 964ـی وت، “ژمارەیەکی زۆر کوڕ و کچ دەقی شیعری و چیرۆکیان ناردبوو بۆ فێستیڤاڵەکە، بەڵام 16 دانەیان ھەڵبژێردران”.
“ساڵانی پێشوو تەنھا خوێندکارانی زانكۆی گەرمیان دەیانتوانی بەشداری بکەن، بەڵام ئەمساڵ لە ھەموو زانکۆکانی کوردستان بەشداریان کردووە”، مەریوان حەمەکەریم وای وت.
ئاماژەی بەوەشکرد، ئەمڕۆ دووەم رۆژ و کۆتا ڕۆژی فێستیڤاڵەکەیە و براوەی دەقە شیعری و چیرۆکەکان دیاری دەکرێن.
پێداچوونەوە؛ شۆڕش قادری