هەواڵگریی عێراق و دەستەی پەیوەندییەكان
“ژمارە تەلەفۆنی نامۆ و نەناسراو وەڵام مەدەنەوە و مەترسیدارن”
964+
ئەرسەلان عەبدوڵا
دەزگای هەواڵگریی عێراق – هۆبەی شەشەم هۆشداریی بە هاوڵاتیان دەدات
ئەو ژمارە تەلەفۆن و كۆدانە وەڵام نەدەنەوە كە بۆ تەلەفۆنەكانتان دێن، چونكە هەمووی هاك و دزی و كاری تاوانكارییە.
دەزگاكە لە راگەیاندراوێكدا كە كۆپییەكی دەست 964 كەوتووە، روونیدەكاتەوە، بە هاوكاریی دەستەی پەیوەندییەكانی عێراق زانیاریی ئەوەیان دەستكەوتووە، كە كۆمەڵێك ژمارە هەیە بۆ هاوڵاتیانی عێراق دێت و نازانن چییە، بۆیە پێویستە بە ئاگاییەوە مامەڵەی لەگەڵدا بكەن.
هۆشداریی ئەوەش دەدەن، ئەگەر وەڵام بدەنەوە بۆی هەیە زیانێكی زۆرتان پێدەگات، رەنگە لە سێ چركەدا ژمارەكانی ناو مۆبایلەكەت بدزرێن، ئەگەری هەیە پارەی ناو حیسابە بانكییەكانت بدزرێن، یان بە ژمارە و حیسابی تۆ تەلەفۆن بكرێت بەبێ ئەوەی ئاگات لێ بێت، تەنانەت مەترسی ئەوە هەیە تاوانیشی پێ بكرێت.
هەواڵگری عێراق و دەستەی پەیوەندییەكانی عێراق ئاگادارییان داوە وەڵامی تەلەفۆنەكان مەدەنەوە و كۆدەكان لێمەدەن
بە تایبەتی ئەو ژمارانەی كۆدەكانیان دەستپێدەكات بە:
+371 +375 +381 یان كۆدی #09
سەرچاوەكە ئەو ژمارە و كۆدانەشی خستووەتەڕوو، كە پەیوەندی بە هاوڵاتیانی ناو عێراق دەكەن، كە زیاتر لە وڵاتانی بیلاڕوسیا و لاتڤیا و تەنزانیا و چەند شوێنێكی دیكەوەن.
ژمارەكان ئەمانەن:
375602605281+
37127913091 +
37178565072+
56322553736+
37052529259+
255901130460+
یان هەر ژمارەیەك كە بە كۆدی 371+ 375+ 381+ دەستپێدەكات.
كۆدەكان بەم جۆرەن:
375+ بیلاڕوسيا
371 + لاتڤیا
+381 سڕبیا
+563 ڤالبارايسۆ
+370 ڤيلنيوس
+255 تەنزانيا
یان كۆدی #90 یان #09