سەرۆکی زانکۆ بۆ 964؛

“دانپێدانەنانی زانکۆی گەرمیان سیاسیە نەک ئەکادیمی”

964+

میلاد جەلال_گەرمیان

زانکۆی گەرمیان لە ساڵی 2010ەوە دامەزراوە، بەڵام تاوەکو ئێستا لەلایەن وەزارەتی خوێندنی باڵای عێراق دانی پێدانەندراوە و باوەڕپێکراویش نیە، سەرۆکی زانکۆکەش دەڵێت، بابەتەکە بە سیاسی کراوە.

ئاراس فەریق زەینەڵ، سەرۆکی زانکۆی گەرمیان بە 964ى وت، زانکۆکە لەرووی زانستی و ئەکادیمیەوە ھیچ گرفتێکی نیە، لەسەر ئاستی زانکۆکانی کوردستان پلەی حەوتەمە، تەنانەت کولێژی پزیشکیمان لەگەڵ کۆلێژی پزیشکی بەریتانیا ڕێکەوتنامەیان واژۆ کردووە.

وتیشی “داننەنان بە زانکۆکەمان بابەتێکە بە سیاسی کراوە، خۆشم سەردانی بەغدادم کردووە و قسەمان لەگەڵ بەرپرسانی بەغدا کردووە بەڵام تاوەکو ئێستا ھیچ شتێک یەکلایی نەبۆتەوە”.

ئاماژەی بەوەشکرد، سێ کۆلێژی زانکۆکە لە خانەقینە کە یەکێکە لە ناوچە کێشەلەسەرەکان، بەغدا دەڵێت دان بە زانکۆی گەرمیان دەنێین بەبێ کۆلێژەکانی خانەقین، ھەرکات خەڵکی خانەقین دوو ھەزار واژۆیان کۆکردەوە زانکۆی خانەقین دەکەنەوە، بەڵام دانیشتوانی خانەقین 10 ھەزار واژۆشیان کۆکردۆتەوە.

پێداچوونەوە؛ فەرهاد حەسەن

هەڵمەتێک بۆ سەوزکردنی زانکۆی گەرمیان دەستیپێکرد

هەڵمەتێک بۆ سەوزکردنی زانکۆی گەرمیان دەستیپێکرد

پێشانگایەکی کتێب لە زانکۆی گەرمیان کراوەتەوە بە داشکا...

پێشانگایەکی کتێب لە زانکۆی گەرمیان کراوەتەوە بە داشکاندنەوە

دەرچووە یەکەمەکانی زانکۆی گەرمیان سبەینێ سەردانی بانک...

دەرچووە یەکەمەکانی زانکۆی گەرمیان سبەینێ سەردانی بانک بکەن