"تا هه‌نگ مابێت ڤارواش ده‌مێنێت"
نه‌خۆشییه هه‌میشه‌ییه‌كه یه‌خه‌ى هه‌نگه‌كانى كوردستانى گرتووه‌ته‌وه
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
له زۆربه‌ى ناوچه‌كانى هه‌رێمی كوردستان نه‌خۆشی ڤاروا رووبه‌ڕووى هه‌نگه‌كان بووه‌ته‌وه، رێكخراوى هه‌نگه‌وانانیش ده‌ڵێت، ئه‌م نه‌خۆشییه هه‌میشه‌ییه و چاره‌سه‌ركردنى ئاسته‌مه، بنبڕناكرێت به‌ڵام كاریگه‌رییه‌كانى كه‌م ده‌كرێته‌وه.
ڤاروا، نه‌خۆشییه‌كى وه‌رزییه، مشه‌خۆرێكه وه‌گ گنه‌ى ئاژه‌ڵ به باڵ و قاچى مێشهه‌نگه‌كان ده‌نووسێت و له فڕینیان ده‌خات و دواتریش له‌ناویان ده‌بات.
ئەحمەد پشدەری سەرۆکی رێکخراوی هەنگەوانانی کوردستان بە 964ـی وت، تا ێستا نه‌تواندراوه 100% چاره‌سه‌رى ئه‌م نه‌خۆشییه بكرێت و مانه‌وه‌ی كاریگه‌رى له‌سه‌ر به‌رهه‌مى هه‌نگوین هه‌یه.
وتیشی، “ئه‌و هه‌نگانه‌ى تووش ده‌بن پێویسته له‌لایه‌ن هه‌نگه‌وانه‌كانه‌وه مانگانه چاره‌سه‌ریان پێبدرێت، كە ده‌رمانێكی دژ به‌م نه‌خۆشییه‌یه”.
ئاماژه‌ى به‌وه‌ش كرد، بۆیان روونبووه‌ته‌وه نابێت ته‌نیا یه‌ك جۆر ده‌رمان بۆ قه‌ڵاچۆكردنى ئه‌م نه‌خۆشییه بدرێته هه‌نگه‌كان، به‌ڵكو ده‌بێت ده‌رمانه‌كانى بگۆڕدرێت.
دوو ساڵ له‌مه‌وبه‌ر ئه‌ندازیارێكی كشتو‌كاڵى له دهۆك ئاشكراى كرد، چاره‌سه‌رێكی نوێ و سروشتى بۆ چاره‌سه‌ركردنى ئه‌م نه‌خۆشیه دۆزیوه‌ته‌وه، ئه‌ویش به‌كارهێنانى گیاى جاتره‌یه و له‌سه‌ر هه‌نگه‌كانى تاقیكردووه‌ته‌وه و سه‌ركه‌وتوو بووه.
ئەڤین سەلیم، ئەندازیارێكه و له دهۆك خاوەنی به‌خێوكردنى مێشهەنگه، بە 964ـى وتبوو، “گیای سروشتی (جاترە) دواى كوڵاندنى له نزیک شانە هەنگەکانەوە دایده‌نێین و به‌هۆى بۆنه‌كه‌یه‌وه نەخۆشی ڤاروا کەمدەکاتەوە”.
به قسه‌ى ئه‌و شارەزایە، 90% سوودی له‌و چاره‌سه‌ره وەرگرتووە بۆ هه‌نگه‌كانى.