هەموو ئامێرێك هەیە و دكتۆر نییە

نەخۆشخانەی كفری دكتۆری بەنجی نییە

+964

هونەر فارس- كفری

بەهۆی نەبوونی دكتۆری بەنجەوە شەش مانگە یەك نەشتەرگەری لەنەخۆشخانەی شەهید خالید نەكراوە.

سەرباری هەبوونی ئامێر و هۆڵی نەشتەرگەری لەنەخۆشخانەکەدا، كەچی نەبوونی دكتۆری پسپۆڕی بەنج پەكی بە بەشی نەشتەرگەری نەخۆشخانەكەی خستووە و شەش مانگە نەشتەرگەری تێدانەكراوە.

سامان سەرتیپ، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەكە بە تۆڕی964ی راگەیاند: جگە لە حاڵەتی ئاسایی، ماوەی شەش مانگە نەمانتوانیوە هیچ نەشتەرگەریەك ئەنجامبدەین و بەناچاری ئەو نەخۆشانەی پێویستیان بە نەشتەرگەری هەیە رەوانەی كەلاری دەكەین.

باسی لەوەشكرد سەرباری پڕ نەكردنەوەی پێداویستییەكان، ئەوان بەوەش رازین تەنیا دكتۆرێكی پسپۆڕی ئەو بوارەیان بۆ دابنرێت ئەگەر لەهەفتەكەشدا پێنج رۆژ دەوام بكات بەشێك لە گرفتەكانی نەخۆشخانەكە كەمدەكاتەوە.

پێداچوونەوە: فەرمان سادق