"خورماڵ قەزایە و هیچ گرفتێکی نییە"
راستكردنه‌وه‌ى هه‌ڵه‌یه‌ك له‌باره‌ى نه‌خشه تازه‌كه‌ى پارێزگاى هه‌ڵه‌بجه
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
بڵاوكردنه‌وه‌ى نه‌خشه‌ى پارێزگاى هه‌ڵه‌بجه له لایه‌ن وه‌زاره‌تى پلاندانانى عێراقه‌وه، كاردانه‌وه‌ى جۆراوجۆرى به‌دوای خۆیدا هێناوه، به‌تایبه‌تیش بۆ ئه‌و تێبینیانه‌ى له‌سه‌رى كراون له‌باره‌ى به‌ناحیه مانه‌وه‌ى خورماڵ، له‌كاتێكدا حكومه‌تى هه‌رێم كردوویه‌تى به قه‌زا، به‌ڵام جێگرى پێشووى پارێزگارى هه‌ڵه‌بجه به به‌ڵگه كۆتایی به مشتومڕه هێناوه و ده‌ڵێت “خورماڵ قه‌زایه و هیچ گرفتێكی نییه”.
كاوه عه‌لى كه‌ریم، جێگرى پێشووى پارێزگارى هه‌ڵه‌بجه و په‌رله‌مانتاری ئێستاى هه‌رێمی كوردستان چه‌ند به‌ڵگه‌یه‌كی له‌سه‌ر ئه‌م نه‌خشه‌یه بڵاوكردووه‌ته‌وه و دووپاتى ده‌كاته‌وه كه خورماڵ قەزایە وهیچ گرفتێکی ئیداری و یاسایی نییە و تەنیا کەمتەرخەمی لە دانانی قایمقام هەیە.
ئاماژه‌ى به‌وه‌كردووه، ئەم نەخشەیەى وه‌زاره‌تى پلاندان بڵاویكردووه‌ته‌وه، کۆنە و هی دوو ساڵ لەمەوبه‌رە لە 9.7.2023 ـه‌وە ئاڕاستەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لیژنەی هەرێمەکان و پارێزگاکان کراوە و لە10.7.2023 و ئەوکات خورماڵ ناحیە بوو، هه‌روه‌ها له 18.7.2023 ئاڕاستەی نوێنەرایەتیی حکومەتی هەرێم کراوە و وێنەیەکی لە رێگەی وەزارەتی ناوخۆی هەرێمیش لە 9.8.2023 ئاڕاستەی پارێزگای هەڵەبجە کرا.
روونیده‌كاته‌وه كه ئه‌وکات خورماڵ ناحیە بوو و کردنی بە قەزا لە دەسەڵاتی هەرێمە، وەزارەتی پلاندانانی عێراق لە25.9.2021 لە راپۆرتێكیدا ئەوەی ئاماژە پێکردووە کە لە ئایندەدا خورماڵ ببێتە قەزا.
لە یاساکە به‌پێی مادەی (2) دیاریکردنی سنووری کارگێڕی و نەخشەی داوەتە دەست ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم .
نەخشەکان لە پارێزگای هەڵەبجە پاش ووردبینی و تێبینی لەسەر سەری و بە GIS و بە نوسراو لە 13.8.2023 نێردراوە بۆ وەزارەتی ناوخۆ.
جێگرى پێشووى پارێزگارى هه‌ڵه‌بجه ده‌ڵێت، پێویستە کەسێک وه‌كو قایمقامى به‌وه‌كاله‌ت بۆ خورماڵ دابنرێت و وەزارەتی ناوخۆ فەرمانی بۆ دەربکات، هاوشێوەی قەزای ناوەند و قەرەداغ .
روو له میدیاكانیش ده‌كات كه بەداخەوە ، هەندێک کەناڵ و هەندێک کەس بەناوی ئەوەی وەزارەتی پلاندانانی عێراق نەخشەی هەڵەبجەی پەسەند کردووە و خورماڵی بە ناحیە داناوە، هیچ بەدواداچوون و ووردەکاری بۆ ئەو بابەتە ناکەن و یەک لە دوای یەک بڵاویدەکەنەوه.