"تاقیکەرەوە و خۆت وەسفی بکە"

شەربەتی مێوژ بە بەفرەوە لە مەشکەدا

964+

دیلان محەمەد- سلێمانی

بە شۆفلێتێکی ساڵی پەنجاکانەوە شەربەتی مێوژ بە بەفرەوە لەناو مەشکەی کوردەواری دەفرۆشێت و دەشڵێت، تاقیبکەنەوە و من هیچ ناڵێم خۆتان وەسفی بکەن.

ئەم گەنجە بە دانای ئەنتیکە فرۆش لە سەهۆڵەکەی سلێمانی ناسراوە، لە فێستیڤاڵ و بۆنەکان بەم شۆفێلێتەوە شەربەتی مێوژ لەناو مەشکەدا دەفرۆشێت، بۆ 964 وتی، مێوژی سروشتیە و بەفری دەستکردم بۆ هێناوە، نامەوێ وەسفی ئیشەکەی خۆم بکەم و ئەوەی منی دیبێ و لێی خواردبێ بەردەوام دەبێ”.

وەک باسی دەکات زستان شیری شێرەکە دەفرۆشێت و لەم وەرزەشدا کە کەشەکەی گەرمە بە بەفرەوە مێوژی مەشکە پێشکەش دەکات، ئۆتۆمبێلەکەشی هەرچەندە قەدیمە باش کاردەکات.

پێداچوونەوەی: پەری ساڵح

"بەرهەمهێنانی دراما وەك شەربەتی مێوژ و لوقمەقازی رەمەزانی لێهاتووە"