سەروو 67 دۆلارە

نرخى نەوت بەرز بووەوە

964+

وریا فەتاح

نرخی نەوت دوای دابەزینە بەرچاوەکەی 10 رۆژى رابردوو چەند رۆژێکە لە ئاستێکدا ماوەتەوە و کەم کەم بەرز دەبێتەوە،

بۆ ئەمڕۆ دووشەممە 28.4.2024 کە سەرەتاى هەفتەیەکى نوێیە بۆ نەوت لەکاتی کردنەوەی بازاڕەکەى، نرخی یەك بەرمیل نەوتی برێنت بە 67 دۆلار و 13 سەنت مامەڵەى پێوە دەکرێت و بەرز بووەتەوە.

هەروەها یەك بەرمیل نەوتی سووكی تێكساس بە 63 دۆلار و 32 سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت، بەهەمان شێوە نرخەکەى روو لە بەرزییە.

لە ماوەى زیاتر لە 10 رۆژى رابردوودا نرخى نەوت بەشێوەیەکى بەرچاو دابەزی، بەشێوەیەک هەر بەرمیلێک سەروو 15 دۆلارى لێبووەوە.

ماوەیەک لەمەوبەر دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا بڕیاریدا باجى گومرگى بەسەر ژمارەیەک وڵاتدا بسەپێنێت، ئەوەش شڵەژانى ئابوورى و بازرگانى دروستکرد و دواتر چین وەڵامى دایەوە و بڕیاریدا ئەویش باجى گومرگى بەسەر کاڵاى ئەمەریکیدا بسەپێنێت، ئەمە هۆکارى سەرەکى دابەزینى نرخى نەوت بوو.

لەگەڵ ئەوەشدا زیادکردنى بەرهەمهێنانى نەوت لەلایەن هەشت وڵاتى ئەندامى ئۆپیک هۆکارێکى دیکەى دابەزینى خێراى نرخى نەوت.

هاوکات، پرسى سزاخستنە سەر کەرتنى نەوتى ئێران، جارێکى دیکە نرخى نەوتى بەرەو بەرزى بردەوە.

عێراق یەکێکە لەو وڵاتانەى لە دابەزینى نرخى نەوت توشى زیانێکى زۆر دەبێت، چونکە 95%ـى داهاتەکەى پشت بە هەناردەى نەوت دەبەستێت.

نرخى نەوت بەرز بووەوە

نرخى نەوت بەرز بووەوە