قسەی کۆمسیۆنە

وادەی کۆتایی بۆ پارەکەی کارمەندانی رۆژی هەڵبژاردن دانرا

964+

ئەحمەد مستەفا

ئۆفیسی سلێمانی کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکان وادەی بۆ کارمەندانی سەرەکی و یەدەگ لە سلێمانی، هەڵەبجە، گەرمیان و راپەڕین دیاری کرد، کە تائێستا پاداشتی دارایی پڕۆسەی ئەنجامدانی خولی شەشەمی پەڕلەمانی کوردستانیان وەرنەگرتووە، بچن پارەکانیان وەربگرن.

تا رۆژی 30.4.2025 وادەکەی دیاری کراوە و دەبێت بچنە بانکەکان.

ئۆفیسی ھەڵبژاردنەکانی سلێمانی ئەمڕۆ یەکشەممە 27.4.2025 لە بڵاوکراوەیەکدا باسی لەوەکردووە، ئاگاداری کارمەندانی رۆژی هەڵبژاردن “سەرەکی و یەدەک” لە سنووری پارێزگای سلێمانی، هەڵەبجە و ئیدارەی گەرمیان و راپەڕین دەکەینەوە، تا ئێستا پاداشتی داراییان وەرنەگرتووە بەزووترین کات سەردانی ئەو بانکانە بکەن کە بۆیان دیاریکراوە.

لە کاتی وەرگرتنی پاداشت، ئەم بەڵگەنامانە لەگەڵ خۆتان ببەن، کارتی بایۆمەتری دەنگدان، “سەردانی ناوەندی تۆمارکردنەکەت بکە بۆ وەرگرتنەوەی”، کارتی نیشتمانی یاخود ناسنامەی باری شارستانی.

 دەتوانیت بۆ زانینی بڕی پاداشت و ناوی ئەو بانکەی پارەکەی لێوەردەگریت، کلیک لە یەکێک لەم لینکانەی خوارەوە بکەیت:
لینکی یەکەم
https://script.google.com/…/AKfycbwxnosVKKccvezhZu…/exec
لینکی دووەم
https://script.google.com/…/AKfycbxqHnPW-yw4Zc…/exec