ئاماژە بە ناوەکانیان کراوە

شارەوانی کەلار داوا لە 25 فرۆشیار و وەستا دەکات سەردانی بکەن

964+
ئەحمەد مستەفا

سەرۆکایەتی شارەوانی کەلار، ئاگاداری 25 فرۆشیار و وەستا دەکات، لە ماوەی یەک هەفتەدا سەردانی باڵەخانەی شارەوانییەکەی بکەن.

ئەو کەسانە، دارفرۆشن، گەچ فرۆش، دەرگا و پەنجەرە و تانکی فرۆش و کابینەی دروستکارن.

شارەوانی لەگەڵ نوسراوەکەیدا کە واژۆی ئەکرەم ساڵح، سەرۆکی شارەوانی لەسەرە، رۆژی 23.4.2025ی نوسراوەکەی دەرچوواندووە و ئەمڕۆ شەممە سەرۆکایەتییەکەی بڵاوی کردووەتەوە، لیستی ناوەکانی تیادا ئاشکرا کردووە.

شارەوانی کەلار داوادەکات، ئەو کەسانە لەماوەی یەک هەفتە سەردانی باڵەخانەی شارەوانی بکەن، بە مەبەستی گواستنەوەیان بۆ شوێنی دیاریکراو، بە پێچەوانەوە خۆیان بەرپرسیار دەبن.