"ئێران و ئەمریکا رێکنەکەون وەزعی عێراقیش تێکدەچێ"

دۆلار دابەزی و دینار و تمەنیش بەرزبوونەوە؛ دانوستانەکانی تاران و واشنتن چوونە قۆناغێکی نوێ

964+

شۆڕش قادری

دوای تەواوبوونی گەڕی سێیەمی دانوستانەکانی ئێران و ئەمریکا، بەهای دۆلار دابەزی و دینار و تمەنیش بەرزبووەنەوە، شارەزایەکی بازاڕی دراویش دەڵێت، ئەو دوو وڵاتە رێکنەکەون، بەهای دینار و تمەن بەو شێوەیە نامێنێتەوە و وەزعی عێراقیش تێکدەچێت.

ئەمڕۆ لە مەسقەتی پایتەختی عوممان گەڕی سێیەمی دانوستانەکانی ئێران و ئەمریکا بۆ چارەسەرکردنی ناکۆکییەکانیان بەڕێوەچوو، دوای کۆبوونەوەکەش عەباس عێراقچی تەنیا ئەوەی بە رۆژنامەنووسان وت کە، “کۆبوونەوەیەکی باش بوو و دەتوانم بڵێم ئاراستەی دانوستانەکان بەرەو پێشە و رێککەوتین، دانیشتنەکان بەردەوام بن و بچێتە قۆناغێکی نوێوە”.

کەیفی خۆشناو وتەبێژی بازاڕی دراوی هەولێر بە 964ـی وت، “بازاڕی دراو لە کوردستان چاوی بڕیوەتە ئەو دانوستانانە و ئەگەر ئەنجامی نەبێ، نەک باری ئابووری ئێران بەڵکو وەزعی عێراقیش تێکدەچێت”.

وتیشی، هەرچەندە ئەمڕۆ بازاری دراوی هەولێر بەفەرمی کراوە نەبوو، بەڵام هەر 100 دۆلاری ئەمریکی بە حەوت ملیۆن و 100 هەزار تمەن مامەڵەی پێوەکراوە بە نەخت و بە حەواڵەش بە نزیکەی هەشت ملیۆن و 200 هەزار تمەن بوو، بەرامبەر دیناریش، 100 دۆلار نزیکەی 144 هەزار و 600 دینار بوو.

بەپێی زانیارییەکانی 964، ئەمڕۆ لە بازاڕەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان و ئێرانیش، 100 دۆلاری ئەمریکی بە نزیکەی هەشت ملیۆن و 100 هەزار تمەن مامەڵەی پێوەکراوە.

تمەن زیاتر بەرزدەبێتەوە؛ لە سێ رۆژدا 100 دۆلار نزیکەی سێ...

تمەن زیاتر بەرزدەبێتەوە؛ لە سێ رۆژدا 100 دۆلار نزیکەی سێ ملیۆن تمەن دابەزیوە

بەهای دینار بەرامبەر دۆلار زیاتر بەرزبووەوە

بەهای دینار بەرامبەر دۆلار زیاتر بەرزبووەوە