په‌یامى فێستڤاڵ به‌ره‌و رۆژئاوایه
سبه‌ینێش كاره‌كانى دووەمین فیستیڤاڵی فیلمی کوردی دۆسلدۆرف له ئه‌ڵمانیا به‌رده‌وام ده‌بێت
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
دووەمین فیستیڤاڵی فیلمی کوردی دۆسلدۆرف له وڵاتى ئه‌ڵمانیا کە لە 23ـی ئەم مانگە دەستیپێکردووە به 40 به‌رهه‌مى سینه‌مایی جیاوا ده‌ستى به‌كاره‌كانى كردووه و تاوه‌كو سبه‌ینێ یه‌كشه‌ممه به‌رده‌وام ده‌بێت.
ره‌وه‌ند جه‌واد، ئەندامی تیمی فێستیڤاڵ و شۆسیال میدیا فێستیڤاڵ به 964ـى وت، فێستڤاڵه‌كه به گشتى ره‌نگدانه‌وه‌ى هه‌ر چوار پارچه‌ى كوردستانى تێدایه و بۆ ئه‌م ئه‌م مەبه‌سته‌ش ئه‌و خه‌ڵاتانه‌ى كه له به‌شێكی فێستڤاڵه‌كه دابه‌شده‌كرێن به ناوى كه‌سایه‌تییه به‌ناوبانگه‌كانى كورد له‌و پارچانه‌وه كراوه.
ئەکرەم حیدۆ، ئه‌ندامى ژووری فێستیڤاڵ به 964ـى وت، پەیام و ئاڕاسته‌ى كاره‌كانى دووه‌مین فێستڤاڵ به‌ره‌و رۆژئاواى كوردستانه و به‌پێویستیان زانیوه بینه‌ران دیمەنە جیاوازه‌كانى رۆژئاوا له رێگه‌ى فیلمه سینه‌ماییه‌كانه‌وه ببینن.
هەوراز محەمەد، دەرهێنەر و ئه‌ندامى ژوورى فێستڤاڵیش ده‌ڵێت، ئامانجێكی دیكه‌ى فێستڤاڵه‌كه ئاشناكردنى به‌رهه‌مه كوردییه سینه‌ماییه‌كانه به بینه‌رانى رۆژئاوا.