حەج و عومرەی عێراق:

ئەمساڵ حەجی بازرگانی نییە و ئاگاداربن فێڵتان لێنەكرێت

964+

ئەرسەلان عەبدوڵا

دەستەی باڵای حەج و عومرەی عێراق بوونی ئەنجامدانی حەجی بە شێوەی بازرگانی و بەدەر لە حەجی فەرمی رەتكردەوە، هۆشدارییش بە هاوڵاتیان دەدات لەوەی بەو ناوەوە فێڵێان لێنەكرێت و ئاگاداربن.

دەستەی باڵای حەج و عومرەی عێراق لە راگەیاندراوێكدا ئەمڕۆ شەممە دەڵێت، لەگەڵ هەموو وەرزێکی حەجدا چاودێریی سەرهەڵدانی هەوڵی ساختەکاری دەكەن لە دژی هاووڵاتیان لەلایەن کۆمپانیا و کەسانی ساختە و کەسانێک، کە بانگەشەی ئەوە دەکەن حەجی بازرگانی رێكدەخەن.

دەستەكە روونیكردەوە، دەستەی حەج و عومرەی عێراق، دەزگای فەرمییە لە عێراق کە پەیوەندی راستەوخۆی لەگەڵ وەزارەتی حەج و عومرەی سعودیە هەیە، بەرپرسیاریشە لە پێدانی مۆڵەتی حەج و ڤیزە بە عێراقییەکان، بەو پێیەی هیچ کەسێک ناتوانێت بەبێ مۆڵەت حەج ئەنجام بدات.

“ئەو کورسییانەی حەج بۆ عێراق تەرخانکراون، بە شێوەیەکی تایبەت لە رێگەی دەسەڵات و لە رێگەی تیروپشکێکی ئەلیکترۆنییەوە بەسەر هاوڵاتیانی عێراقی دابەش دەكرێت”، حەج و عومرەی عێراق وادەڵێت.

دەستەكە داوای لە هاوڵاتیان کردووە “نەکەونە بەر ئەو پلانە ساختانەی کە لەلایەن هەندێک کەسی بێویژدانەوە ئەنجام دەدرێن، کە تاکە مەبەستیان دزینی پارەی هاوڵاتییانە.

حەج و عومرەی هەرێمی كوردستانیش پێشتر رایگەیاندووە، حەجی بازرگانی نییە و ئەوەی ئەو كارە بكات، لە لایەن دەسەڵاتدارانی سعودیەوە رێوشوێنی یاسایی بەرامبەر دەگیرێتەبەر و خۆیان بەرپرسیار دەبن، تەنانەت وەزارەتی حەج و عومرەی سعودیەش رایگەیاندووە، ئەوانەی عومرە دەكەن، پێویستە پێش دەستپێكردنی وەرزی حەج بگەڕێنەوە وڵاتەكانیان و ناتوانن رێوڕەسمی حەج ئەنجام بدەن.

تا کۆمپانیایەکی تریان دانەناوە پاکانەی ساڵانە بەرن بۆ ...

تا کۆمپانیایەکی تریان دانەناوە پاکانەی ساڵانە بەرن بۆ حەج و عومرە