بۆردومان

51 ساڵ لەمەوبەر؛ هەڵەبجە لە پێناو قەڵادزێ دا شەهید بوو

964+

وریا فەتاح

هێشتا بە تەواوەتى شەهیدانى 24.4.1974ـى قەڵادزێ سپاردەى خاک نەکرابوون، رژێمى بەعس بە هەمان چەک شارى هەڵەبجەى بۆردوومانکرد و 52 دانیشتووى شارەکەى خەڵتانى خوێن کرد.

ئەمڕۆ 26.4.2025 یادى کارەساتى بۆردوومانى هەڵەبجەیە، 51 ساڵ لەمەوبەر رژێمى بەعس بۆردوومانى شارەکەى کرد و 52 هاوڵاتى کوشت و زیاتر لە 100 کەسیش بریندار بوون.

رووداوەکە لە کاتێکدابوو، دوو رۆژپێشتر و لە 24.4.1974 دا، بە بۆمبى ناپاڵم، قەڵادزێ بۆردومانکرا و نزیکەى 400 کەس شەهید و بریندار بوون.

24ـى چوارە؛ جێکەڵپەى سەگى هارە

24ـى چوارە؛ جێکەڵپەى سەگى هارە

ئەوکات لە 26.4.1974، کاتێک دانیشتوانى هەڵەبجە هەواڵى کارەساتى قەڵادزێیان پێدەگات، بۆ پشتیوانى قەڵادزێ و شەهیدانى، خۆپیشاندان ئەنجام دەدەن، بەڵام بەعس هاوشێوەى قەڵادزێ بە بۆردوومان رووبەڕوویان دەبێتەوە و بەهۆیەوە 52 کەس شەهید دەبن.

یادى ئەمساڵى بۆردوومانى هەڵەبجە لە کاتێکدایە، شارەکە بە فەرمى لەلایەن عێراقەوە وەک پارێزگایەکى نوێ دانى پیانراوە.

رژێم هەر بە بۆردوومان نەوەستا، لە ساڵى 1988، چەکى کیمیایى دژى هەڵەبجە بەکارهێنا و 5000 دانیشتووى شارەکەى شەهید کرد، هەر لەو رۆژەوە ناسناوى شەهید کرا بە ناسنامەى هەڵەبجە.

لە ناسڕییە بەڵگەكانی تاوانی كیمیابارانی هەڵەبجە و ئەن...

لە ناسڕییە بەڵگەكانی تاوانی كیمیابارانی هەڵەبجە و ئەنفال نمایش كران